تەپوتۆزخوێندنگاکانی مێهران لە رۆژهەڵاتی کوردستانی داخست

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان: ئەمڕۆ شەممە ۱٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹۶ی هەتاوی)، خوێندنگاکانی مێهران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی زۆربونی رێژەی وردیلەگەڕەکان و تەپوتۆز و ناتەندروستی کەشوهەوا داخران و کارایی دامودەزگاکان و بانکەکان جیا لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و فریاکەوتن لەم شارە بە دوو کاتژمێر دێرکردەوە دەستیان بە کار کرد.

بەو بۆنەوە راپۆرتی کومیتەی چەپەڵی کەشوهەوا: بەهۆی زۆر بونی تەپوتۆز و وردیلە گەڕەکانی نێو هەوا لە شاری مێهران خوێندنگاو ناوەندەکانی پەروەردە لە شارە لە بەشی بەیانیان لە رۆژی شەممە ۱٨ی سەرماوەز دادەخرێن و دامودەزگاکان و بانکەکان جیاواز لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و فریاکەوتن لە شاری مێهران دوکاتژمێر دێرتر دەست بەکارەکانیان دەکەن.

پارێزگای ئیلام کە بە دیاردەی وردیلە گەڕەکان لە لایەن وڵاتانی عێراق و سوریا و عەرەبستان دێنە نێو رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران توش بووە و هەوری وردیلە گەڕەکان لە ساڵانی رابردوودا زیانی لە پارێزگای ئیلام بە دی هێناوە، لەو زیانانە دەتوانین وشک بون و لێدانی مێمڵ و ئافەتی دارستانەکانی بەڕوو کە لە زۆرترین پێکهاتەکانی دارستانیی زاگرۆسن ناو ببەین و زیان و گرفتگەلی تری پەیوەندی دار بە تەپوتۆز بریتین لە، زۆربونی نەخۆشیەکانی هەناسەو ئالێرجیک لە نێو دانیشتوانی ناوچەکەدا و تا کو ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم گرفتە ژینگەییەدا هیچ هەوڵێکی کارای دەست پێ نەکردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان