قۆڵ بەست کردنی سێ شارومەندی کورد لە لایەن دەستگای پاراستنی سوپای پاسداران لە شاری سەقز 

بە پێ هەواڵە گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەردەوامی دەستگیر کردنی شارومەندانی کورد،  ۱۵ سەرماوەزی ۲۷۱۷ کوردی (٦.١٢.٢٠١٧ زاینی) سێ شارومەندی کوردی خەڵکی ساحیب سەر بە شاری سەقز بە هۆکاری  نەزانراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی دەستگای زانیاری سوپای پاسداران قوڵبەست دەکرێن و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازەرێنەوە.

شوناسی کەسەکان به م شێوەیە: فواد ساحبی، فەرەیدون ساحیبی و پەیمانی شەریفی.

تا بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ جۆرە ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی دەستبەسەر کردن و تۆمەتی سەریان بڵاو نەکراوەتەوە.
شایانی باسە هەر یەکە لە دەستگای زانیاری سوپای پاسداران و دەستگای ئەمنی و پاراستنی زانیاری سوپای پاسداران و پاراستنی سوپای پاسداران کە سێ بەشی جیاواز و سەر بە سوپای پاسدارانن ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە سەرکوت کردنی شارومەندان و هاوڵاتیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان