موحەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد سەر لە نوێ مانی گرتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ موحەمەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە رۆژی هەینی بڕواری ۳ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی بۆ جارە دووهەم  لە ئەمساڵدا دژ بە کەمتەرخەمی بەر پرسانی دادوەری و حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر بەڕێوە نەبردنی داواکاریەکانی دەستی دایە مانگرتن.

ئەم بەند کراوە سیاسیەی کورد بیستو چوار ساڵە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەست بەسەر دەکرێت و تاکو ئێستە لە بەندیخانە بەسەر دەبات و بۆ جاری دوهەمە دەست دەداتە مانگرتن کە جاری پێشوو مەودای ۹۹ رۆژ مانی لە خواردن گرت.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرانبەر پێداویستی و مافە بەر حەقەکانی ئەم بەند کراوە و هەمو بەندکراوانی سیاسی و مەدەنیو… کەمتەرخەمە و لە ژێر پێیان دەنێت وهێچ چەشنە بایەخێک لەو بارەوە بە بەندکراوان نادرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان