بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران شاڕۆمەندێکی کورد بەناوی “بەهرام ئەحمەدی” دانیشتوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئە ئیدارەیە دەکات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ناوبراو پاش بانگهێشت کردنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، تاکو بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە ئازاد نەکراوە و ئەگەری دەست بەسەر کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە زۆرە.
بەهرام ئەحمەدی فەرمانبەری خانە نشینی دەزگای پەروەردەی شاری سنە و باوکی “میعاد ئەحمەدی” چالاکی مەدەنی کوردە.
بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناتوانن هاوشێوەی بەرپرسانی دادوەری، ئێنزار یا خود نامەی قۆلبەست کردنی کەسێک وەر بگرن و دەست بەسەری بکە بەڵام ئێدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەر بەخۆ و تەنانەت بە لە ژێر پێ نانی یاسای ناوەکی چالاکانی مەدەنی و کولتوری کورد بە بێ ئیزنی مەحکەمە قۆلبەست دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان