خۆکوژی گەنجێکی خوێندکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی دوو مانگ لەمەوبەر خوێندکارێکی کوردی زانکۆی تەکنیکی(فنی)شاری سنە بەناونیشانی “سەعید خالدیان” لەتونێلی سەڵوات ئاو بەڕژاندنی بەنزین بەجەستەی خۆیدا ئاگری لەخۆی بەردا وکۆتایی بەژیانی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە زانیارییەکی ئاشکرا لەسەرهۆکاری خۆکوژیەکەی لەبەردەست نییە بەڵام بەپێی توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی خۆکژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بێکاری وهەژار ودابین نەبوونی بژێوی ژیان وتێچووی خوێندن کە خەمۆکی وتوندوتیژی وشەڕی دەروونی لێدەکەوێتەوە.

لەسەرەتای ساڵی۱۳۹۶وە تا ئێستا، ۲۹خۆکوژی پیاوان، لەلایان ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان