کرێکارانی شارەوانی کامێران ٤ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کرێکارانی شارەوانی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە ماوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.

کرێکارانی شارەوانی کە دابەش دەبن بەسەر دوو بەشی پارێزگاری لە باخچە و سەوزاییەکانی شار و کۆکردنەوەی گەمار (اشغال) و تەنکەی خۆڵەکان، زۆربەی کرێکارانی ئەو بوارە پڕ زەحمەتە بە گرێبەستی ٦ مانگە و ۱ ساڵە لەگەڵ پەیمانکارانی شارەداری گرێبەست دەکەن و کاریان پێ دەدەن. بە پێی ئەوەی بواری پاک و خاوێنی شار دراوەتە بەشی (کەرتی تایبەت ـ خصوصی) کرێکاران بیمە ناکرێن و هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە کرێکاران لە ترسی ئەوەی کارەکەیان لە کیس بچێت و گرێبەستەکەیان بۆ تازە نەکرێتەوە ناوێرن دەنگ هەڵبڕن و داوای مافی خۆیان بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان