کاوە ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسی کورد لە دۆخی نالەباری تەندروستیدایە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کاوە ئەحمەدزادە زیندانی سیاسی کورد بە هۆی نەخۆشی بڕبڕەی (دیسک کمر، فقرات) پشتەوە لە دۆخێکی نالەباردایە و لە لایەن ئیدارەی زیندانی بۆکانەوە و بەرپرسانی قەزایەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری پزیشکی ناوبراو هەڵناگیرێت.

لە ماوەی ۴۰ مانگی ڕابردوودا ناوبراو چەندین جار داوای پشووی پزیشکی کردوە، بەڵام بەرپرسانی زیندان و بەرپرسانی قەزایی دژی داواکاری کاوە ئەحمەدزادە وەستاونەتەوە.

کاوە ئەحمەدزادە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە پارتە کوردستانیەکاندا و بە تۆمەتی دەربازکردنی سنوور لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ۱۱ ساڵ زیندان سزا دراوە. کاوە ئەحمەدزادە بە هۆی تۆمەتبار بوون بە دوو پێنج ساڵی زیندان و بە هۆی دەرباز کردنی سنوور بە یەک ساڵ زیندان سزا دراوە.

جێگای سەرنجە ئەم بەندکراوە سیاسیە کوردە بە پێی یاسای نوێی سزای ئیسلامی دەبێت بە پێی یاسای کۆکردنەوە سزاگەلی هاووشێوە (تجمیع) بە گشتی دەبێت بە پێنج ساڵ زیندان سزا بدرایەت بەڵام ئەم خاڵە یاساییە بۆ ناوبراو جێبەجێ ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی ئەوی کە ناوبراو ۴۰ مانگ لە سزای خۆی تێپەڕاندوە، بە پێی یاسا دەبێت پشووی (مرخصی) پێبدرێت، مخابن سەرە ڕای دۆخی نالەباری تەندروستی و نەخۆشی تایبەت تا ئێستا داواکاری ناوبراو بۆ وەرگرتنی پشوو پەسەند نەکراوە و تەنانەت ئیزنی ئەوی پێنەدراوە کە بۆ چارەسەری پزشکی بنێریەتە نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان