لە ۲۲گۆڤار لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا یەک گۆڤارئیزنی بڵاو کردنەوەی هەیە

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتووە:مانگ نامەی شۆخوشەنگ،حەفتەنامەی راوێژ،مانگ نامەی عەرشیا،وەرزنامەی ئینجی دەنیزم،مانگ نامەی چرۆ،مانگ نامەی شارو مانگ نامەی هەناسەی ئەوین بەپێی مادەی۱٦ بڵاوکردنەوەیان ڕاوەستا.

ماجد رموزی رۆژی چواشەمەی رابووردو گوتی:لە ساڵی۱۳۹٤هەتاوی بە پێی راگەیاندنی ئیدارەی گشتی راگەیاندنە ناوخۆیەکانی وەزارەتی ئیرشاد ۲۲گۆڤار کەوتنە ناو بازنەی مادەی۱٦ ولەم گۆڤارانەدا تەنها گۆڤاری رۆژی رەوەند بەپێی بەڵگە خۆی لەم بازنە دەر کردو بەردەوام بو لە بڵاوکردن و دووبارە جەوازی بۆ نوێ کرایەوە. ناوبراو وتیشی:لە دووهەمین ڕاگەیاندنی ئیدارەی راگەیاندنە ناوخۆیەکانی وەزارەتی ئیرشاد هەشت گۆڤاری تر کەوتنە ناو بازنەی مادەی۱٦جەوازەکەیان هەڵوەشایەوە کە لە نێو ئەمانەدا تەنیا گۆڤەری تەبیان بە دەست خستنی بەڵگەی یاسایی وفایلی بڵاوکراوەی ساڵی۱۳۹٤ توانی خۆی رزگار بکات وجەوازی بۆ نوێ بکرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وتووێژیکی لەگەڵ دوونەفەر خاوەن ئیمتیاز کە گۆڤارەکەیان داخرابوو کرد:بەپێی وتراوی ئەوان هەڵوەشانەوەی ئیمتازی گۆڤارەکان هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکوومەتی ئێران بۆ رانەگەیشتن وبەربەست بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی.هەرەها پێیان وایە کە ئەو گۆڤارانەی ئیمتیازیان هەڵوەشاوەتەوە بەپێی مادەی ۱٦ ڕێیان لێ گیراوە کە سناریۆکە وان پیشان بدرێت کە ئەم دیاردە بۆ هەڵوێست گرتن سەبارەت بە گۆڤارە کوردیەکان وزمانی کوردی نەبووە ئەم گوشارە بەسەر گۆڤارە غەیرە فارسیەکاندا شێوەی هەڵاواردن نەگرێتەخۆی.

بەپێی مادەی۱٦ راگەیاندنەکان،خاوەن ئیمتازی گوڤارەکان دەبێت ٦مانگ لە دوای وەرگرتنی جەواز گۆڤارەکەی بڵاو بکاتەوە،ئەگەربەهەر شێوەیەک بەبێ هێنانەوەی بەڵگەی یاسایی نەیتوانی لەم ماوەیەدا بڵاوی بکاتەوە وا بە نووسراوی ئاگادار دەکرێتەوە پاشان ماوەیەکی۱۵رۆژەی بۆ دیاری دەکرێت کە گۆڤارەکە دەبێت بڵاو بێتەوە ئەگەر ئەم پێشهاتەی سەرەوە دووپات بێتەوە ئەوا جەوازەکەی هەڵ دەوەشێتەوە هەر وەها ئەگەر لەماوەی یەک ساڵ دا گۆڤارەکان بە پێی بەڵێنەکانیان بە شێوازی ڕێک وپێک بڵاو نەکرێتەوە ئەو جەوازیان هەڵ دەوەشێتەوە ودەبێت بڵاوکردنیان راگرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
31/03/2016