پەیڕەو و پڕۆگرام
راگه‌یاندراوی کۆتایی کۆنگره‌ی حەوتەمی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
یەکەم کۆنگرەی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سالی ٢٠٠٥، دوهەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٧، سێهەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٨، کۆنگرەی چوارەم سالی ٢٠٠٩، کۆنگرەی پێنجەم سالی ٢٠١٢ و کۆنگرەی شەشەمی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سالی ٢٠١٣ بەرێوە چووە. لە کۆنگرەی چوارەم واتا سالی ٢٠٠٩ دا ، بریار درا کە دەستەی رێبەری ئەو سازمانە لە ٥ کەس پێک بێت و یەک کەس وەک وتەبێژ دیاری بکرێ، لە کۆنگرەی شەشەم دا ئەو بریارە گۆردرا و شێوازی هاوسەرۆکی واتا سەرۆکایەتی هاوبەشی ژن و پیاو پەسەند کرا،.
لە ئاگۆستی سالی ٢٠١٥ کۆنگرەی حەوتەمی سازما بەسترا، خاتوون مەعسومە ئەمین کار و چالاکیەکانی سازمان لە ماوەی رابردوو دا هێایە بەرباس و کورتەیەکی پێشکەشی بەشداربووانی کۆنگرە کرد. لە درێژەی کۆنگرە دا بارودۆخی کوردستان، پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت وەزعیەتی گیراوانی سیاسی هاتە بەرباس و شرۆڤە کرا. هەروەها باسی نابەرابەری و ناعدالەتیانە کرا کە بە سەر گەلی کوردستان سەپێندراوە و بۆ کارا و چالاک‌تر کردنی هەولەکانی سازمان بریارگەلی جدی و جیاواز هاتنە بەرباس، بریار درا بۆ پێشخستن و باشطر کردنی چالاکیەکانی سازمان، لقی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشووری کوردستان.
سەبارەت بە کار و چالاکیەکانی سازمان بریار درا، کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان چالاکیەکانی تەنیا بە رۆژهەلاتی کوردستان نەبەستێتەوە و لە چوارجێوەی گشتی کوردستان ئەرک و چالاکی مافی مرۆڤیانەی خۆیی ئەنجام بدات و بۆ تێگەشنی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی، بەرابەری و یەکسانی و هتد لە هەموو کوردستان چالاکی ئەجام بدات، هەر وڵات و لایەنێک مافەکانی مافی مرۆڤ و مافە رەواکانی گەلی کوردستان پێشێل بکات، لە بەرچاو بگرێت و بۆ وەستانی ناعەدالتی کار بکات.
هەروەها دوپات کرایەوە کە سازمان بە لەبەرچاو گرتنی مافی تاک و مافە گشتیەکانلە چوارچێوەی کۆنوانسیۆنە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ درێژە بە چالاکیەکانی خۆیی بدات.
بریار درا کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ئاگاکردنوەی زیاتری لایەنەکان لە پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان لە کوردستان لە گەڵ تەوا ناوەند و سازمانەکانی کە لە بواری مافی مرۆڤ چالاکی دەکەن پێوەندی ساز کات، چ ئەو ناوەندانەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان یەکێتی ئەوروپان، چ ناوەندەکانی تر.
گۆرانی رەنگی پەشتی ئارمی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان و نووسینی ناوەکەی بە دو زمانی کوردی و ئینگلیزی پەسەند کرا.
لە کۆتایی دا ئەندامانی رێبەری نوێ هەلبژێردران، هاوسەرۆکانی نوێ دیاری کران.
ئەندامانی رێبەری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بریتی لە:
- مەعسومە ئەمین
- سەعید سەنەندەجی
- جەهانگیر عەبدوللاهی
- ئیقبال مورادی
- عەدنان ڕەشیدی
هاوسه‌رۆکانی “کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان”سەعید سەنەندەجی و مەعسومە ئەمین، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی بهڕێوهبهوه دیاریکران که ئه‌رکی هاوسه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هاوکات لە گەڵ ئەندامانی رێبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستەی نووسەران و کار و باری هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بریتین لە: حەمید ئیبراهیم زادە، قادر شیری ۆدلێر روزگه رد، روناک مهابادی، سارا کوردستانی, ئیسماعیل سانیار، روزا رەها، تەها شاکر، کەریم (فواد) تاهەری , هوشەنگ ئەمینی و ڵەیلی رەشیدی. هەر وەها کۆمەڵێک هەواڵنێر و ئەندامی چالاک لەسەر ناوی کۆمەڵەی مافی کوردستان هەن کە بە هۆیی ئەمنی ناویان بڵاو ناکرێتەوە.
پەیڕەو و پڕۆگرامیکۆمهلهی مافی مرۆڤی کوردستان
ماده‌ی یه‌ک: ناو وشوێنی ڕێکخراو
ناو: کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
شوێنی چالاکی: هەمۆ ئەۆ ۆەلاتانە کۆردەکان تیدا دەژین
ئامانج و تێکۆشان:
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه که ئامانجی تێکۆشانه بۆ زه‌ق کردنه‌وه و گه‌یاندنی روداوه‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤه‌کان له لایه‌ن ده‌ستگاکانی ده‌سته‌ڵاتدار به مێدیا و ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وهاوکات تێده‌کۆشیت ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشخستن و پاراستنی بواره‌کانی دێمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ. کۆمه‌ڵه چالاکیه‌کانی له به‌رامبه‌ر به پێشیلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به به‌شێکی کوردستان سنووردار نه‌کات و له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژیت کار بۆ سه‌رخستنی ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت ماف و ئازادیه‌کانیانه‌وه بکرێت و به هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی هه‌موو پێشێلکاریه‌کان بکات له‌و بواره‌دا له لایه‌ن هه‌ر حکومه‌تێکه‌وه بێت.
کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان هه‌موو مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگه له‌خۆوه ده‌گرێت و له هه‌مانکاتیشدا “کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان” بنه‌ماکانی جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤیش له چالاکیه‌کانیدا به‌بنه‌ما ده‌گرێت.
ماده‌ی دوو: ئامانجه‌کانی ڕێکخراو
1- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی کومه‌ڵایه‌تیه که مه‌به‌ستی داکۆکی کردنه له مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و ئوروپا وئه‌و شوێنانه‌ی که کوردی تێدا نیشته جێه.
2- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ به کرده‌وه کردنی ئامانجه‌کانی ، سه‌ربه‌خۆیه و هیچ گرێدراوێکی،حێزبی و حکوومه‌تی نیه.
3- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ پێش بردنی کاره‌کانی، ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی،مافی مرۆڤ و ڕای گشتی کوردستان وجیهان به مۆخاته‌ب ده‌گرێت.
4- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان تیشک ده‌خاته سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی سه‌ر تاکی کورد له کوردستان له رێگای ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان( بڵاو کراوه،ته‌له‌فزیون،ڕادیو،ئینته‌رنێت و…)
5- به‌ڕێوه بردنی کۆڕ وسیمینار و ده‌ر کردنی لێدوان ،ئه‌نجامدانی خۆ پیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
6- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له پێناو یه‌کسانی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشیت و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه بۆ به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریه‌کان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات .
7- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ تێکه‌ڵاوی تاک و گروپی کوردی له ناو کۆمه‌ڵگای ئوروپایی دا پلان و پرۆژه داده‌مه‌زرێنێت .
ماده‌ی سێ: پێکهاته‌ی رێکخراو
ئا- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری :
1- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له دوو که‌س پێک دێت ژنێک وپیاوێک که به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌رکه‌کان ڕاده‌په‌ڕێنن.
2- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێری له دانیشتن یان کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێن،له کاتی نا ئاسایی( مردن،لێ نه‌هاتووی،ده‌ست له کار کشانه‌وه )له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕی له دانیشتنێکی نا ئاسایی‌دا یان له‌و پۆسته دوور ده‌خرێنه‌وه یان ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
3- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له کاتی پێویست و به‌ڕێوه نه‌چوونی کوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ده‌توانن به شێوه‌ی هاوبه‌ش کۆببنه‌وه.
4- هیچ کام له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه به ته‌نیایی مافی بڕیاردانیان له سه‌ر ئه‌رکه کرداری ویاسایهکانی کۆمه‌ڵه‌یان نیه.
5- ماوه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه( مه‌ودای نێوان دوو کۆنگره).
ب- ده‌سته‌ی کارگێڕی:
1- هه‌موو مانگێک به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری کۆ ده‌بێته‌وه و له ساڵدا چووار کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کان ده‌بێت( هه‌ر وه‌رزه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت).
2- له کار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ران،لێکوڵهوهر،به‌ررپرسی کومیته‌کان،نوێنه‌رایه‌تیه‌کان،به زورینهوهی ده‌نگی ده‌ستی کارگێڕی به‌ڕێوه ده‌چێت.
3- سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی کومه‌ڵه و گوڕینی ئه‌ساسنامه له ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی کارگێڕیدایه.
4- دیاری کردنی بڕی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامان.
5- چاودێری کردنی کاروباری ماڵی.
6- بڕیار دانی پێویست له کاتی نا ئاسایی‌دا.
7- داخستنی کومه‌ڵه به پێ زوروورهت.
8- سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی کارگێڕی شایانی به کرده‌وه کردنه‌وه و یاسایه.
9- ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی بۆ سێ دانیشتنی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی کارگێری ده‌بێته هۆی لێپرسینه‌وه وله کۆتاییدا که‌وتنی ئه‌ندامیه‌تی.
پ- کومیته‌کانی کۆمه‌ڵه به پێی پێویست و بۆ پێش خستنی کاره‌کانی ده‌توانێت کومیته گه‌لێک پێک.
کومیهتهی ماڵی :
1- به‌رپرس یان به‌رپرسانی ئه‌و کومیته‌یه له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕیه‌وه ده‌ست نیشان ده‌کرێن و له کاره‌کان لا ده‌برێن.
2- کومه‌ڵه جگه له بڕه پاره‌ی ئه‌ندامیه‌تی هیچ سهرجاوهیهکیتری داهاتی نیه و سه‌رجه‌م داهاته‌کانی کومه‌ڵه له لای کومیته‌ی ماڵی ده‌بێت.
3- کڕینی پێوسیتهیهکانی کومه‌ڵه له دووای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێڕی له ئه‌ستۆدایه.
4- کومیه‌تی ماڵی به‌رپرسیاره وێڕای پاراستنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه ماڵیه‌کانی کومه‌ڵه ڕاپۆرتی ماڵی ساڵانه ئاماده بکات وپێشکه‌شی دستهی کارگێڕی بکات.
5 – کومه‌ڵه ده‌توانێت بۆ پێش خستنی کاره‌کانی له یارمه‌تی،ده‌وڵه‌تان. ڕێکخراوه‌کان و…. که‌ڵک وره بگرێت.
کومیه‌تی راگه‌یاندن :
کومیته‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه و گیاندنی هه‌واڵه‌کانی کوردوستان و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له کوردوستان به دژی تاک و کۆمه‌ڵی کوردی ده‌کرێت جا له لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌ک ڕا بیت.
کومیهتهی په‌یوه‌ندیه‌کان :
1- کومیته‌ی پهیوهندهیکان ئه‌رکی په‌یوه‌ندی گرتنه به که‌سایه‌تیه‌کان،ناوه‌نده‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بۆ یه‌کریزی و ته‌بایی له ناو کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشێت.
د- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان(لقه‌کانی کۆمه‌ڵه)
1- ده‌سته‌ی کارگێری ده‌توانێت بڕیار بدات بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کومه‌ڵه له شار و وڵاته جیاوازه‌کاندا.
2- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان له نێوان ئه‌ندامانی کومه‌ڵه و به پێ داخوازینامه‌ی نووسراو له هه‌ر کوێیه‌ک بێت له دووای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێری ده‌ست نیشان ده‌کریت و ئه‌رکی تایبه‌تیان بۆ دیاری ده‌کرێت.
3- هه‌موو نوێنهرایتهیهکان لانیکه‌م پێویسته سێ ئه‌ندامیان هه‌بێت و ده‌توانن له دووای په‌سه‌ند کردنی ده‌سته‌ی کارگێڕی به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له چووارچێوه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی کومه‌ڵه ده‌ست به کار و ئه‌ندام گیری بکه‌ن.
4- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان پێویسته له کونگره‌ی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار به‌ن.
ماده‌ی چووار : ئه‌ندامیه‌تی
1- هه‌ر تاکێک که باوه‌ڕی به جاڕ نامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ بێت ده‌توانێت له دووای خوێندنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا و په‌سه‌ند کردنی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێڕی کومه‌ڵه ببێته ئه‌ندام.
2- ئابوونه ئه‌ندامیه‌تی مانگانه‌یه وه به پێ ی خواست و توانای ئه‌ندامان له (120) کرونی سویدی بۆ وڵاتی سوید ده‌ست پێ ده‌کات.
3- سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی: پاشگه‌ز بوونه‌وه یان واز هێنانی ئه‌ندام بو خۆی – ده‌ر کردنی ئه‌ندام به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سته‌ی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵه یان کرده‌یه‌ک که به پێچه‌وانه‌ی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێت و بو کۆمه‌ڵه زه‌ره‌ی هه‌بێت.
4- ئه‌ندامی چالاک – به‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وترێت که وێڕای ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌که‌م له یه‌کێک له کومیهتهکاندا چالاک بێت و له کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار بکات.
5- ئه‌ندامی ناچالاک- به‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وترێت که ته‌نها ئه‌ندامی کومه‌ڵه‌یه و پشتیوانی له کۆمه‌ڵه ده‌کات و له هیچ کومیتیهکدا ئه‌ندام نیه.
ماده‌ی پێنج : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کومه‌ڵه به گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی کارگێڕی یان حکومی دادگای یاسایی ده‌بێت.
بە هیوایی ئەو رۆژەی کە مافەانی تاک و گشتی بە تەواوی بەدی بێت
کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کوردستان