تاڵان کردنی ئاوی بەنداوی «ئازاد» لە مەریوان و کەم بوونی ئاوی پێویست بۆ شارۆمەندانی مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕێکەوتی ۱۰ ڕەزبەر ۱۳۹٦ هەتاوی بەرپرسی جەهادی کشتوکاڵی مەریوان ڕایگەیاند: سەرچاوەگەلی ئاوی بەنداوی ئازاد لە دەڤەری مەریوان سەرچاوە دەگرێت، بەڵام ئاوی ئەو بەنداوە تەنانەت دڵۆپێکی بۆ شاری مەریوان تەرخان ناکرێت.

بە پێی گوتەی ناوبراو؛ ۱۰ گوندی مەریوان شاری مەریوان پێویستیان بە ئاوی ئەو بەنداوە هەیە و ئەگەر ئاوی پێویستی ئاو گوندانە دابین بکرێت خەڵک لە شارەکانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکان و لەم چوار چێوەدا چوار هەزار و ۲۰۰ هەکتار زەویوزاری دەیم دەبن بە زەوی ئاوی کە چەندین کەڕەت بە نرختر دەبێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە وەزارەتی وزەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوی بەنداوی «ئازاد» لە نیزیکی گوندی «نگڵ» لە ناوچەی کۆماسی سەر بە شار مەریوان بۆ پارێزگای «هەمەدان» دەگوێزرێتەوە لە کاتێکد کە زۆرینەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بێ‌ئاوی و کەم‌ئاویدا لە ڕەنجدان و ڕۆژانە کۆچکردنی خەڵک لە گوندەکانەوە ڕوو لە زۆر بوونە و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی گەلی کورد و سروشتی کوردستان بە مەبەستی لە ناوبردنی سروشت و تاڵانکردنی کوردستان پەرەدەسێنێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان