کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەشتەمین گۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد

بە پێی یاسای کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گۆنگرەی دەبێت دوو ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت. گۆنگرە سەرەکیترین ناوەندی بڕیاردان، دیاری کردن ڕێگاوڕەوشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤە و هەڵبژاردنی شۆرای بەڕێوەبەری لە گۆنگرەدا دیاری دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ۹ی سپتامبری ۲۰۱۷ هەشتمین گۆنگرەی خۆی بست، گۆنگرە بە بەشداری کردنی ئەندامان لە کوردستان، ئۆرووپا و ئامریکا بەڕێوەچوو و مژارگەل و مۆناقشەی جۆراووجۆر هاتنە بەر باس و گفتوگۆ کە لە ئاکامدا چەند گۆڕانکاری لە ئەساسنامە و یاساکانی ئەم سازمانەدا کرا.

بەربڵاوکردنی چالاکی سازمان و هەوڵ بە مەبەستی پەرەپێدانی چالاکیەکان، خیراتر کردنی کار و بڵاوکردنەوەی هەواڵی مافی مرۆڤی، پەروەردە دانی مافی مرۆڤ، بایەخی تایبەت بە مافی ژنان و منداڵان، ژینگە و ئەو زیانانەی کە لە ژینگە کەوتوە، کۆڵبەران و… بەشێکی لە ئەو مژارانەی بوون کە کەوتنە بەر باس و گوفتۆگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە سەریان کرا.

پاش بیروڕا گۆڕانەوە و گەیشتن بە کۆدەنگی لە مەڕ ئەساسنامە و یاساکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەندامانی ئەم سازمانە لە نێوان پاڵێوراواندا شۆرای بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤیان هەڵبژارد.

ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێکدهات لە ۷ ئەندامی سەرەکی و ۲ ئەندامی جێگر کە  ناوەکانیان بەم شێوەیە:

ڕووناک زانا، لەیلی ڕەشیدی، عەدنان ڕەشیدی، قادر شیری، حەمید ئیبراهیم‌زادە، سەعید سەنەندجی، جەهانگیر عبدوڵاهی، 

ئەندامانی جێگر: ئێقباڵ مۆرادی 

لە دانیشتن و کۆبوونەوەی شۆرای بەڕێوەبەری «ڕووناک زانا و جەهانگیر عەبدۆڵاهی» وەک هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژێردران.

شۆرای بەڕێوەبەری ئەندامانی کۆمیتەی کوردستان، ئۆرووپا، ڕاگەیاندن و چاپەمەنی «نوسەران و ورگێڕەران»، ئابووری و دیکەی کۆمیتەکان لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ لەم کۆمەڵەیەدا دیاری کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان