کوشتنی ژنێکی تەمەن مامناوەند لە سرێش ئاوا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەوی ڕابردوو ژنێکی تەمەن مامناوەند لەشاری سرێش ئاوا بەهۆی گرانی برینەکەی لەسەریدا کەچبووە کۆماوە گیانی لەدەستدا.

یەکشەممە شەو ژنێک بەناوی (ک.ح) لەشاری سرێش ئاوا کە خاوەنی کاری ددان سازی ئەزموونی بوو لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە بەلێدانی زەبر لەسەری چووەتە کۆماوە وزێڕ وزێوەکەی دەدزرێ.

ئەم ڕووداوە لەماڵی ناوبراوەوە هاتۆتە ئاراوە وبەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان،ناوبراو شەوی ڕابردوو بەهۆی قوڵی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.

وەک دەکوترێ ناوبراوسەرقاڵی جیا بوونەوە لە هاوژینەکەی بوو هەنووکەیش هاوژینەکەی دەسبەسەرە و لەدەست پولیسدایە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان