هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان بەردەوامە

هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان بەردەوامە و لە نوێترین روداوەکان دا دەوڵەتی تورکیا هێرشی بەرزڵاوی کردۆتە سەر شارەکانی نەسیبین و گەوەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە لێکۆڵینەوەیێک سەبارەت بە هێرش و کۆمەڵکووژیەکانی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر گەلی کورد ئاشکرایی دەکات، کە حکومەتی تورکیا بە بنپێ خستنی یاسا نێودەوڵەتیەکان، رۆژانە کۆمەڵکووژی گەلی کوردستان دەکات، لە نوێترین روداو دا هێرشی بەربڵاوی کردۆتە سەر نەسیبین و گەڤەر، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانە چەندین ماڵ و گەرەکی ئەو شارەنەی وێران کردوە و مەترسی هەیە کە خەڵکی ئەو ناوچانە بە کۆمەڵ روبەروی کوشتن و کۆمەڵکووژی بکەنەوە.

ارەکانی جەزیرە، سۆر و لیجە، شەرناخ، ئامەد و … شارگەلێکن لە باکوری کوردستان کە رۆژانە بۆمباران دەکرێن و خەڵکی مەدەنی تێیاندا دێنە کوشتن، ئەوە لە کاتێک دایە شارەکانی جەزیرە و سور بە تەواوی وێران کراون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی حکومەت تورکیا بەسەدان کەس گیانیان لەدەست داوە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.

لە سەردانەی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ شاری جەزیرە، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردۆتە سەر ناوبراو، بەڵام خەڵک بۆ پاراستنی پێشیان لە پۆلیس گرتوە.

حکومەتی تورکیا بە پێشێڵکردنی یاسا نێودەڵەتیەکان، کۆمەڵکووژی، تاوانی شەر و تاوان دژ مرۆڤایەتی دەخوڵزی گەلی کوردستان لە ناو برێت و رێگری بکات لە دامەزراندنی خۆسەری دێمۆکراتیک لەو بەشەی کوردستان، کە چەندین دەهەیە کە کوردبوونیانی ئینکار کردوە و هەوڵی لەناو بردنی داون، ئەوە لە کاەێک دایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا و تەواو جیهان شاهید و چاولێکەری ئەو تاوانانەن وهیچ هەنگاوێکیان بۆ کۆتایی هێنان بەو کردەوە دژە مرۆڤیانەی تورکیا هەڵنەگرتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان