گردبوونەوەی ناڕەزایەتی وپشتیوانی لە” موسلیح حسێنی” لەبەرانبەر شارەوانی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕێکەوتی ۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی خەڵکی شاری سنە لەناڕەزایەتی بەرانبەر بەکوشتنی بەئەنقەستی “موسلیح حسێنی” ولەژێر داواکاری ئەنجوومەنی پیشەیی کرێکاران و وەستاکارانی بیناسازی شاری مەریوان وسەوڵئاوا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر شارەوانی سنە بەشداریان کرد.

موسلیح حسێنی کرێکارێ کە گیانی خۆی بەهۆی ئاگر تێبەردانی شوێنی کارەکەی ،لەلایەن ڕێدارانی شارەوانی شاری سنە لەدەست دا، وهاوکات کرێکارێکی دیکە تووشی ۷۰٪سوتان بووە کەهەنووکە ئەویش لەنەخۆشخانەیە. درێژەی هەواڵەکە بریتییە لەوەی کە ۷کەس لەڕێدارانی جێبەجێکاری شارەوانی سنە وەکوو گومان لێکراوی ئەم ڕووداوە هەنووکە دەسبەسەرکراون.

ڕاستی ڕووداوەکە ئەوەیە کە ئاگر تێبەردان وڕووخانی ماڵی نیشتەجێ بوون ولەحاڵەتی ساز کردنی بێ مۆڵەتی شارەوانی توێژی کەم داهات وهەژاری شاری سنە،بەئێزنی بەرپرسان وسەرۆکانی شارەوانی سنە دێتە ئاراوە،ئەم جارەیش قوربانی لێکەوتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردست