داخستنی کارگە بەرهەم هێنەرەکان لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی ەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی هەواڵی هەواڵنێری [ایلنا]؛ کارگەی بەرهەم هێنەری (کابل توان غرب کرماشان) کە ڕۆژانە پتر لە ۲تەن مس بەرهەم دەهێنا، داخرا .

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ڕۆژانە ٤۲ کەس ڕاستەوخۆ و ۱۰۰ کەسی دیکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەو کارگەیەدا سەرقاڵی کار بوون . لە ئێستادا ئەو کارگەیە لە دۆخێکی نالەباری ئابووریدا و هەموو ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن مەترسی لە دەستدانی ئیشوکاریان لە ئارادایە.

بە پێی گوتەی ؛ بەڕێوەبەری کارگەکە “فەرجی” ئاستی بەرهەم هێنانی مس لە کارگەی “مس غەرب کرماشان” لە دۆخێکی باشدا بوە و تەنانەت بۆ دەرەوەی وڵاتیش بە ڕێکراوە . لە درێژەدا دەڵێت ؛ تێچوی سەرەکی بۆ ڕێخستنی ئەم کارگەیە لە بەشی تایبەت و لە شارۆمەندان دابین کراوە ، بەڵام لە ئێستادا کە کێشەی بووجە و بڕی پارەی پێویستمان بۆ بەردەوام بوونی کارگەکە هەیە ، بەرپرسانی ئابووری لە ئێراندا ئامادەی یارمەتیدان و پشتیوانی ئابووری نین بۆ ئەوی دیسان بتوانین درێژەی بە بەرهەم هێنان بدەین ، هەر بەم هۆیەوە ئەم کارگە لە ڕوی ناچاریەوە داخراوە .

جێگای ئاماژەیە ، کە بەشێکی زۆر لە کرێکارانی ئەم کارگەیە چوونەتە ڕیزی بێکارانی کرماشانەوە و بەرپرسانی لەو چوار چێوەدا ئامادەی هیچ جۆرە یارمەتیەک نین بۆ ڕێخستنی دووبارەی ئەم کارخانەیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان