ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە بەرزاییەکانی “ڕوانسەر”ی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۶ی خەرمانانی۱۳۹۶ی هەتاوی دارستان ولێرەوارەکانی بەرزاییەکانی شاری ڕوانسەر لەپارێزگای کرماشان لەئاگردا سوتان.
پاش ئاگرکەوتنەوە لەدەوروبەری چیاکانی”خوڕەم ئاوای سەرەوە” سەربە شاری ڕوانسەر وگرنگی پێنەدانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ودیکە دام ودەزگا پێوەندی دارەکانی پارێزگای کرماشان،چەنددین هێکتار لەو لەوەڕگەیانە لەئاگردا سوتێنران وئەمە تەنیا خەڵکی گوندی خوڕەم ئاوای سەرەوە بوو کبە کەمترین کەرەستەی پێویستەوە پاش چەندد کاتژمێر تەقللا ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایانە لەناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەرزاییەکانی زاگرۆس وبەڕێوەبەرایەتی سەقەتی ئاگرکوژاندنەوە لەلایەن دامەزراوە وبەرپرسانی پێوەندیدار لەسیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران،بووە بەهۆی کاولکاری بەربڵاوی ژینگەی مرۆیی ودیکەی گیانلەبەران وئامارەکان پیشاندەری بەربڵاوی ئەم گرفتە ژینگەییەن وپێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوویش ۲۸ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ۵۰۰هێکتار لەدارستان ولەوەڕگەکانی گێڵان غەرب وبەرزاییەکانی زاگرۆسی کردبە پۆلوو ولەناوچوون وبەکوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان پترل ۳۰میلیارد قەران خەساری لێکەوتۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان