لابردنی کەسی یەکەمی شۆرای شارەکان لەپێگەی سەرۆکایەتی شۆراکان ودانانی کەسانی گرێدراوی ئیتلاعات بەجێی ئەوان

لابردنی کەسی یەکەمی شۆرای شارەکان لەپێگەی سەرۆکایەتی شۆراکان ودانانی کەسانی گرێدراوی ئیتلاعات بەجێی ئەوان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافێ مرۆڤی کوردستان، وەلی الڵە ڕۆستەمی هەڵبژێردراوی شۆرای شاری خوڕەم ئاوا وکەسی یەکەم ئەم شۆرایە کەبەپێی ڕێساکان دەبێ سەرۆکی شۆرای شاری خوڕم ئاوا بێتە هەژمار ،تەنیا پاش تێپەڕینی دوو ڕۆژ لە سەرۆکایەتی لەلایەن ئیتلاعاتەوە وەلانرا و کەسی شەشەمی ئەم شۆرایە بەناونیشانی دریکوند وەک سەرۆکی شۆرا دیاری کرا بۆئەوەی سەرۆک شارەوانییەکی بەسیجی کەبەڕێز ڕۆستەمی دژایەتی لەگەڵ دەکرد وەکوو سەرۆک شارەوانی خوڕەم ئاوا دابنرێت.
وەلی الڵە ڕۆستەمی لەمامۆستایانی وەدەرنراوی دەیەی شەستە وپاشماوەی ساڵەکانی سەرقاڵی دەسفرۆشی بووە ،ناوبراو کارناسی باڵای زمانی ئینگلیزییە.

هەروەها بەپێی ئەو هەواڵەی لەئاودانانەوە پێمان گەیشتووە، کەسی یەکەمی شۆرای شار کەدەبوا سەرۆکی شۆرا ببوایەت وەلانراو وکەسێکی دیکە بەناونیشانی سەید حورمەت الڵە موسەوی کە سەربە ئیتلاعاتە وەکوو سەرۆک دیاری کراوە.

هەروەها لە دێلوڕانەوە، عەلی ئەسغەر ئیسماعیلی کە ئەکتەری تیئەترە بەڵام کورتە باڵایە بەهۆی کورتە باڵابوونی لە سەرۆکایەتی شۆرای شار وەلانراو ڕەحمان جەباری وەکوو قایمقامی سەرۆکی شۆرا وئیبراهیم حوسێنی کەلە دەست وپێوەندییەکانی ئیتلاعاتە وەکوو سەرۆک دیاری کراوە.

ئەم نموونانە لە بێ ڕێزی بەدەنگی خەڵک وهەوڵ بۆ دانانی دەست وپێوەندییەکانی حکوومەت ،ئیتلاعاتی وبەسیجی لەپێکەی بەرپرسانی شار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچڕی لەئارادایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان