دەسبەسەری شۆفیرێکی کورد لە باکووری کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی (کورد دیلی) کە دوێنێ بڵاوی کردۆتەوە ، شۆفیرێکی بووسی کورد لە باکووری کوردستان بەناونیشانی”مەحموود قەهرەمان”بەهۆی لەبەر کردنی تی شێرتێ کەلێی نووسرابوو “کوردستان” دەسبەسەر کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی پڕوپاگەندە وپەرەدان بە ترۆریسم لەشاری “ئاغری” لەباکووری کوردستان دەسبەسەرکراوە.

جێگەی باسە کەحکوومەتی تورکیا و لەسەرەوەی ئەودا پارتی دەسەڵاتدار (AKP) بەسەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لەهەمبەر دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی کورد ودرێژە دان بەسیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی و حاشالێکردن، لەهاوینی ئەمساڵ لەپەڕلەمانی تورکیا یاسایەکی دەرکرد کەبەپێی ئەویاسایە هەرکەس ووشەی کوردستان دەکار بگرێ وەکوو تاوان دێتە هەژمار وبەدانی غەرامە مەحکووم دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان