ناڕوونی(تەمو مژاوی )بوونی چارەنووسی کۆڵبەرێکی کورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەتێپەڕینی پترلە۲مانگ لەدۆخی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”خالق خاڵە) خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تەموومژاوی و نادیارە ودامودەزگا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەروەها سەرچاوە قەزاییەکان وهەرێمی کوردستان بەبنەماڵەی ناوبراو باس لەبێ ئاگابوونی خۆیان دەکەن وئامادەی وڵامدانەوە نین.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەڕێکەوتی ۲٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ چەندد کۆڵبەری دیکە کەوتنە بەرهێرشی هێزەکانی سنووری شاری سەردەشت وهەرلەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێکی کوردبەناونیشانی “سیروان عەزیزی “بەدەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژران.
جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی ئەم ساڵانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران وهێزە ئینتزامییەکانەوە ، کۆڵبەران وکاسبکاران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدەنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان ودەبێتە هۆی کوشتن وبریندار بوونی کۆڵبەران وبەداخستنی ڕێگە سەرەکی وڕاستە ڕێکان ،کۆڵبەران،ناچار دەبن لەناوچە بەرزایی وسەغڵەتەکانەوە بەباری قورسەوە تێپەڕن ومەترسی سرووشتی ئەوناوچانە وداڕمانی هەرەس وکەوتنە خوارەوە لەخەرەند ولەنێو ئاو وهەڵدێرەکان هەڕەشەیە بۆگیانیان وئەم بابەتانەی کەباسی لێکرا بەشێوەی ئاشکرا وبەئەنقەست لەلایەن هێزە جیاجیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان