برینداربوونی کاسبکارێک لەشاری بانە

بەپێێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ ۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کاسبکارێک بەناونیشانی “نەژاد محەممەدی” خەڵکی ئاوایی کێلە سەربەشاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی بینداربوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ٤فیشەکی بەرکەوتووە وهەربۆیە بەهۆی گرانی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندێکی تەندرووستی کراوە لەشاری سنە.

جێگەی باسە لەسەردەمی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژانە خەڵکی سڤیل وکاسبکار دەدەنە بەردەسڕێژی چەکەکایان وئیزنی لێدان وکوشتنی خەڵکی ئەم ناوچانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکوومەتەوە وەرگیراوە وتەنانەت ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆی لەژێر ناوی “آتش بەاختیار” فەرمانی دەرکردووە وگیان وماڵی کاسبکاران کەوتۆتە بەر تەوژمی کوشتن ولەناوچوون وئەمە تەنیا یەکێک لەشێوازەکانی پاکتاوکردنی خەڵکی کوردستانە.
لەلایەکی دیکەوە هەژاری وبێکاری ونەبوونی کەرگە وکومپانیا وهەڵاواردن ودزینی ژێرخانی ئابووری وئاوەکانی کوردستان وسوتاندنی لەوەڕگەو ودارستانەکان بەشێکی ترن لەم دیاردە قڕێژ وماڵ وێرانکەرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان