لە بێکاری تا دەستبەکار کردنی نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی شارستانی سەقز لە سەفەری وەزیری تەعاون ، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنجشەمە 2ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بڕیار وایە عەلی ڕەبێعی وەزیری تەعاون و کارو ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ یەکەم دەسپێکی کار و یەکەم قوڵینگ لێدانی نەخۆشخانەێیکیتری تەئمین ئیجتماعی بۆ شاری سەقز سەفەر بکات .
مەحمود ساڵەحی یەکێک لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی شاری سەقز لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆیدا لە پەیوەندی لە گەڵ هاتنی وەزیری تەعاوندا و یەکەم قوڵینگ لێدانی نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی هێمای بەچەند خاڵێک داوە و دەڵێت :
سازمانی تەئمین ئیجتماعی بە دەسڕەنج و سەرمایەی ئێمەی کرێکارەوە بونیاد نراوە بە پێی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەو سازمانە ، حکومەت بە میلیاردان تمەن قەرزداری سازمانی تەئمین ئیجتماعییە ، ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە جەنابی وەزیر بۆ قوڵینگلێدانی نەخۆشخانەی سەقز تەشریف دێنن !
ئەو چالاکییە کرێکارییە دەڵێت :
جەنابی وەزیر بە جێگەی ئەوەی قوڵینگلێدانی تەئمین ئیجتماعی کە سازمانێکی گشتی و ناحکومییە لێبدات ، دەبوا پێش هەموشتێک قەرزەکانی سازمانی بدایەتەوە .
هەروەها ڕووی لە دایرەی تەعاون ، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی شاری سەقز بکرداێیت و پلان و چالاکییەکانی ئەو ناوەندەی لێکدایەتەوە چونکە بە تێڕوانیین بە دۆخی چالاکییەکانی ئەو ناوەندە حکومییە تێدەگات کە ئەنجومەنەکرێکارییەکان و تەعاونی مەسکەن (نیشتەجێبوون ) وەک مڵکی بنەماڵەیی لێهاتوە و زۆر دەمێکە وەک هەڵبژاردن و گۆڕینی ئەنجومەنەکە ئەنجام نەدراوە و بە پێی ئەساسنامەی گەڵاڵەکراو ، هەر ئەنجومەن یا تەعاونێیک ئەرکدارن هەر ساڵێک جارێک کۆبونەوە و هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدەن و ڕاپۆرت و کردەوەکانییان بە ئەندامان ڕابگەێینن .
پێویستە باس بکرێت ، مەحمود ساڵەحی یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری سەقزە و زۆرجاران لە بۆنەجیاجیاکانی کرێکاریدا وەک ڕۆژی جیهانی کرێکار (1مەی ) بەشداری کردوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و زیندانی دور و درێژی بۆ بڕاوەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان