سووری ئامەد بە زۆر بە هاوڵاتیان چۆڵ دەکرێت

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا گەڕەکەکانی عەلی-پاشا و لالەبەی سووری ئامەدیان گەمارۆداوەو ئەو ماڵانەی بڕیاری ڕوخاندیان لەسەرە بە زۆرەملی بە هاوڵاتیان چۆڵیان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا بەناوی گۆڕین و نۆژەنکردنەوەی شار لە مانگی ئایارەوە بەردەوامن لە هێرشکردن بۆسەر گەڕەکەکانی عەلی-پاشا و لالەبەیی سووری ئامەد و بەشێکی بەرچاوی ئەو دوو گەڕەکەکاین ڕوخاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو دوو گەڕەکە.
لە بەرامبەردا هاوڵاتیان ڕژاونەتە کۆڵانەکان و بەرخۆدان دەکەن دژی زۆردارییەکانی پۆلیس.
هێزەکانی پۆلیسیش سەرەڕای چۆڵکردنی ماڵەکان بە هاوڵاتیان، ئەو هاوڵاتیانە دەستگیر دەکەن و لێیان دەدەن کە ماڵەکانیان چۆڵ ناکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان