لە شارستانی بیجاڕ ٤۰ قوتابی کچ ئەمساڵ ناچنەوە سەر وانەکانیان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان ، لە ساڵی تازەی خوێندن ــ ۱۳۹٦ ــ ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە شارستانی بیجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، زیاتر لە ٤۰ قوتابی کچ بە هۆی هەژاری و نەبونی ئیمکاناتی پێویست خەریکن وانە و قوتابخانە جێدێڵن و خۆیان بۆ ساڵی نوێ ناونوس ناکەنەوە .

بە پێی وتەی بەرپرسی پەروەردەی بیجاڕ : ئەمساڵ زیاتر لە ٤۰ قوتابی کچ بە هۆی هەژارییەوە خەریکە لەوانەکانی ئەمساڵدا بەشدار نەبن .

لە لایەکیترەوە بەرپرسی ڕاپەڕاندنی “پویش ایران ” مینا کامران گوتویەتی : پارێزگاکانی سنە ، کرماشان ، ورمێ ، بەڕێز ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین قوتابی تێیدا دەست لە وانە و قوتابخانە دەکێشنەوە .

پێویستە بەبیر بێنینەوە لە ناو ئەو قوتابیانەی کە وانە و مەدرسە بەجێدێڵن ، گوندەکان زۆرترین ڕێژەی ئەو دیاردە پێک دێنن و بە هۆی هەندێ تایبەتمەندیشەوە کچانی ئەو ناوچانە زۆرترین ڕێژەی کەمخوێنەدەواری و بەجێهێشتنی قوتابخانە پێکدێنن لە چاو کوڕان .

کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڕواری ۱٤ی ڕەزبەری ۱۳۷۰ی هەتاوی پەیماننامەی جیهانی مافی منداڵانی واژۆ کردوە و لە ڕەشەمەی ۱۳۷۲ دا بە هۆی خاڵێک کە مەجلسی شورای ئیسلامی دەریکردوە و تێیدا بە کونوانسیونی مافی منداڵاندا پەێوەست بوە و باس لەوە دەکەن کە ئەم تێکەڵ بوونە بۆ مافی منداڵان بەو مەرجەیە کە خاڵەکانی کونوانسیون لە هەر کات و ساتێکدا کە پێچەوانەی یاسا ناوخۆییەکان و پێوەرە ئیسلامییەکان بێت ، پێویستەناکات کۆماری ئیسلامی لە بەرچاوی بگرێت و ناچار بە جێبەجێکردنی بێت .ئەم خاڵە هەرچەن بە ڕواڵەت خاڵێکی نایاسایی و دژبە کونوانسیونی مافی منداڵان نییە بەڵام لە هەندێ بابەتدا تەواو دژی مافەکانی منداڵە .

بۆ نمونە دەستنیشان کردنی خولی منداڵی ، هەڵاواردن لە نێوان منداڵاندا ، خوێن و دیەی کچ و کوڕ و هەندێ بابەتیتر کە دژایەتی تەواوی لە گەڵ ناوەڕۆکی کونوانسیونەکەدا هەیە .

کونوانسیونی مافی منداڵان :

1. وڵاتانی لایەنگری کونوانسیونی مافی منداڵان بەرانبەر بە” پەروەردە و فێرکردن” بە فەرمی دەناسێت و بۆ گەیشتن بەو مافە بە دەبێت هەلی بەرانبەر بۆ منداڵان و هەوڵدانەکان لە خوارەوە دێن وباس دەکرێت :

ئا) ناچارکردن و بێ بەرانبەرکردن و خۆڕایی بۆ خوێندنی سەرەتایی هەمو منداڵان

ب ) هاندان و پەرەپێدانی جۆراوجۆری خوێندنگاکانی دواناوەندی وەکو فێرکاری پیشەیی و گشتی و هەلی گونجاو دانان بۆ تەواو منداڵان و ڕێکارگەلێکی پێویست بۆ ئەوەی بێ بەرانبەر و هاریکاری ماڵی لە شوێنی پێویستدا بۆ بار هێنانی منداڵان ئەنجام بدرێت.

ج) هاریکاری و ئیمکان بۆ خوێندنی بەرز و زانکۆکان بە پێی توانا و ڕێگەی گونجاو

د) ئیمکان و زانیاری پێویست و ڕێنمایی پێویست بۆ پەروەردە و فێرکاری پیشەیی بۆ هەمو منداڵان .

ه ) لە بەرچاوگرتنی هەوڵی پێویست بۆ هاندان و ئامادەبوونی بەردەوامی منداڵان لە قوتابخانەکان و کەمکردنەوەی دیارنەمان و ئامادە نەبوونی مندڵان لە ناو وانەکاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان