دۆزینەوەی تەرمێک لەدەوروبەری گوندی بۆبۆکتان سەربەشاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ ۲۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی کاتژمێر ۱۱ تەرمێک لەلایەن وەرزێرانی گوندی بۆبۆکتانی سەربە شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم تەرمە دوزراوەیە ژنێکی نێزیک بە٤۵ساڵە کەناونیشانی نادیارە کەلەڕێی پێوەندی تلەفونەوە لەگەڵ ۱۱۵ (فریاکەوتن) وهێزەکانی ئاگاکەرەوە وە هاتن بۆبەدواداچوون وپاشان لەلایەن هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە گوازرایەوە بۆ ساردخانەی ئەوشارە. هەروەها نیشانەکان وا دەنوێنن کەئەم ژنە کوژراوە و وێدەچێ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بێت.
جێگەی باسە دیارەدەی خۆکوژی وژن کوشتن لەودیاردانەیە کە بووە بەپەتایەکی ماڵوێرانکەر ودژەباو کەبەهۆی سیستەمی دژە مرۆیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وپیاوسالاری ونەریتی نامووس پارێزی هەموو ڕۆژێک کارەساتی لێدەکەوێتەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان