نەورۆز لەگەلی کوردستان پیرۆز بێت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نەورۆز و سەری ساڵی نوێ لە هەموو گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز دەکات.

بەهار و نەورۆز وەک ژیانەوەی سەرۆشت وێنا دەکرێ، ژیانەوەیێک کە سروشت بەرگی نوێ دەپۆشێ و کۆتایی بە مرن و سڕی دێنێت، هاوکات کۆمەڵگاش دەسپێکردنەوەیێکی نوێ لە ساڵی نوێ دەست پێدەکات و خۆیی نوێ دەکاتەوە. نەورۆز لە کلتوری گەلی کوردستان دا جیا لە ژیانەوەی سروشت و نوێ بوونەوە، واتایی ژیانەو و هەستانەوەش دەدەات.

نەورۆز لە کلتوری کوردستان دا واتایی سەرهەڵدان و سەرلەنوێ دارشتنەوەیە، دارشتنەوە و سەرهەڵدانێک کە بە ئاگری نەورۆز پیرۆز دەکرێت و بەرەو ئازادی هەنگاوکان قایمتر و پتەوتر دەکات.

ئەمسال نەورۆز و ئاگری شۆرش واتایێکی نوێیان بە ژیانەوەی گەلی کوردستان داوە، گەلی کورد لە رۆژئاوایی کوردستان، توانی ئازادبوون و بەرەو ئازادی چوون، وێنا بکات وئاگری ئازادی و بەرخۆدانی بەسەر سەرما و تاریکی پیرۆز کرد، دوایی ساڵانێک داگیرکاری، خۆیی رزگار کرد و ئومێد و هەوێنی نوێی بەخشیە پەیکەرەی کوردستان.

لە باکوری کوردستان، ئاگری شۆرش و سەرهەڵدان بەتینتر بووە و رۆژ بە رۆژ لە ئازادی و گەیشتن بە ئازادی ژیان دەکات و بەتەواو مانا روبەروی داگیرکار و هێزی تاریکی بۆتەوە و ئازادی ژیان دەکات. لە باشوری کوردستانیش بە تەواوی کێشە و نەهامەتیەکان، گەلی کورد جەژنی سەرهەڵدان ونوێ بوونەوە پیرۆز دەکات و هیوایی خۆی بۆ ئازادی راستەقینه دێنێته زمان. لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێرایی تەواوی نەهامەتی و گوشارەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر، گەل هاوکات و هاوبیر لە گەڵ گەلی کوردستان لە هەرێمەکانی تری وڵات جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات و هاواری ئازادی، سەرهەڵدان و یەکبوونی خۆیی ڕادەگەیێنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان جارێکی تر نەورۆز و ساڵی نوێ لە گەلی کود و هەموو ئازادیخوازان پیرۆز دەکات و ئاواتەخوازە، ساڵی ۲۰۱٦ ساڵی ئازادی گەلەکەمان بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان