سوپای تورکیا ناوەندی شاری عەفرینی تۆپباران کرد

بەپێی هەوالی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا لە هێرشێک دا ناوەندی شاری عەفرینی بە هاوەن تۆپباران کرد، لانیکەم سێ هاوەن بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە و زیانی قورسی پێگەیاندنوون.

سوپای تورکیا و گروپە تێرۆریستیەکانی سەربە تورکیا، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی ڕابردوو، لە شاری عەزازەوە، ناوەندی شاری عەفرین لە رۆژئاوایی کوردستانیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کرد، لەو تۆپبارانەدا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک هاوەنی بەرکەوت و سووتا. هەروەها ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە زیانی قورسی مادیی دیکەی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان لێکەوتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان