ئازار وئەشکەنجەی کاسبکارانی سنووری”هەورامان” لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەسەرچاوە هەرێمییەکانەوە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ۲۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێزیک گوندی “بیرواس” بەپەلامار وهێرش بۆسەر کاسبکارانی هێڵی سنووری هەورامان دەستیان بەسەر ۳قاتر(بارهەڵگر) وکەلوبەلەکانی ئەواندا گرت.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە(کۆڵبەر نیووز) ەوە یەکێک لەهێزەناوچەییەکانی گرێدراوی کۆماری بەناونیشانی “موسلیم حەیدەری” خەڵکی شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بارهەڵگرێکی کاسبکارانی هەرلەو شوێنە بەفیشک کوشت ولەهەمان کاتدا ناوبراو بەکوتەی شارۆمەندانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە لەسوکایەتی وئازار وئەشکەنجەی کاسبکار وکۆڵبەران وخەڵکی ناوچەکە دەست ناپارێزێ وبەناوبانگە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان