سوپای تورکیا ژنێکی ٥٣ساڵی زیندانی کرد

سوپای تورکیا پەلاماری ماڵی هاوڵاتیانی لە باف-ی شارۆچکەی هەزەخ –دا، لەو پەلامارەش دوو کەسیان دەسبەسەر کردوە، هاوکات سزای ژنێکی ٥٣ساڵیان بە زیندان دا.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا پەلاماری ماڵی هاوڵاتیانی لە باف-ی شارۆچکەی هەزەخ –ی سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان دا، و دووکەسیان بەناوەکانی دەلیل دۆغان و سلێمان سونا دەستگیرکرد، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر دەستگیرکردنەکەیان بڵاوبکرێتەوە.

ئایشە هەزەر، ژنێکی تەمەن ٥٣ ساڵە، ماوەیەک پێش ئێستا لە ناوەندی شارۆچکەکە دەستگیرکرابوو، پاشان بە بارمتە ئازادکرابوو، ئەمڕۆ دادوەر بەبیانوی ئەندام بوون لە ڕێکخستنی قەدەغەو پروپاگەندە بۆ ڕێکخستن، بڕیاری زیندانیکردنیدا و ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەر ئەم کردەوانە دەوڵەتی تورکیا رووبەڕووی چەندین ڕەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و یەکێتی ئەوروپا بووەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان