ئۆردۆغان بە ئاشکرا هەڕەشە لە باشور و ڕۆژاوای کوردستان دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان AKPلە کۆڕێکی خەبەریدا حەوتوی پێشوو بە ئاشکرا هەڕەشە لە هێزەکانی پاراستنی باشور و ڕۆژاوای کوردستان دەکات.

لەو کۆرە خەبەریەدا، ئەردۆغان باسی هێزی پێشمەرگەی باشوور و یەکینەکانی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستان دەکات.

ئوردۆغان لە وتەکانی دا باشور و ڕۆژئاوایی کوردستان وەک “گەنکاوێک ” دەشوبهێێ و دەڵێت :

“تا ئەم گەنکـــــــاوە تەڕایی تێــــــــدا بێت ، مێشـــــــــــــولە ناهێڵێ ئاسودە بیــن”

 

ئەم وتەنای ئەردۆغان، پێشێڵکاریی ئاشکرای سەروەری ئەو دوو ناوچەیەی کوردستان و هاوکات دژایەتی ئاشکرایی کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتیەکان لەهەمبەر سەروەری وڵاتانە. بەپێی ئەو کۆوانسیۆنانە و ڕەچاوکردنی بابەتی هەڵسوکەوتی دیپلۆماتێک کە تایبەتمەندی تایبەت بەخۆیی هەیە و لە ئاستی گەردوونی دا بەفەرمی ناسراوە، ناوبراو بەهیچ شێوازێ نابێ و ناتوانێت بەو شێوەیە باسی ئەو دو پارچەیەی کوردستان و بەتایبەت هێزەکانی پاراستنی ئەو بەشانەی کوردستان بکات.

پەرە پێدانی ڕق، شیونیزم و سەرکوت و لە ناو بردنی نەتەوەکانی تر لە جوگرافیایی ئێستاکەی تورکیا لە پاش عوسمانییەکانەوە و بە گشتی سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوەکان لە ناوچەکەدا (بە تایبەت ئێران و تورکیا ) شتێکی باو بووە و قڕکردنی کوردان چ لە باری کلتورو زمانەوە چ لە باری فیزیکییەوە ڕەوتێکی لەبڕان نەهاتوی ۱۰۰ ساڵەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیایە. ئوردۆغانیش وەک میراتگری ئەو ڕەوتە و لە باری ئایینیشەوە بەرەوە بونیادنانێکی خەلافەتێکی نوێ دەچێت لە تورکیا و بۆ ئەو مەبەستەش سەرکوتی کوردان لە هەرجێک بێت وەک بنەماێیک دایناوە .

پەلاماری ڕۆژانەی ڕۆژاوای کوردستان و بۆردمانی پەیتا پەیتای باشوری کوردستان هەبونی دەیان مۆڵگەی سەربازی دوو نمونەی هەربەرچاوی ئەو دەستدرێژی و قڕکردنانەی کوردانی پارچەکانی تری کوردستانە لە لایەن وڵاتی تورکیاوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان