بانگهێشتی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی بۆ دادگای شۆڕشی شاری “سەردەشت” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “عەبدوڵا عەبدوڵازادە” کوڕی حەسەن ناسراو بە عەبدوڵا نێژاوە ڕێکەوتی چواری گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاو بۆ لقی دوی دادگای شۆڕشی شاری سەردەشت بانگهێشت کرا. عەبدوڵا عەبدوڵازادە لەشاری ” نەڵاس” س سەربە شاری سەردەشت سەرقاڵی کشتووکاڵە کەبەهۆی چالاکییەکانی کوڕەکەی “ئاسۆ عەبدوڵازادە” لەماوەی دووساڵی ڕابردوو بۆ جاری چەنددەم بانگهێشت ولێپرسینەوەی لێ کراوە لەلایەن دادستانەوە.

ئاسۆ عەبدوڵازادە ساڵی۲۰۱۵ بەهۆی گوشار وهەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەئێران هەڵهات ولەووڵاتی نوروێژ وەکوو پەنابەر گیرسایەوە وبەگوێرەی ڕاپۆڕتە ناوچەییەکان تەنیا هۆکاری بانگهێشتی باوکی ئاسۆلانگری ئاسۆ لە حیزبێکی کوردی بووە وئەمە لەکاتێکدایە کە دادستانی سەردەشت داوای ژمارەی تلەفوونی ئاسۆی عەبدوڵا زادەی کردووە وبەباوکی ئاسۆی کوتووە کەلەمەڕ دیپۆڕت کردنەوەی کوڕەکەتان هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ.

جێگەی باسە کەئەم چالاکی سیاسیەە لەڕێخستنی پارتێکی کوردی بووە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها لەدەرەوەی ووڵاتیش سەرقاڵی چەلاکی سیاسی ومەدەنییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان