دۆخی نالەباری بەندکراوان لە بەندیخانەی “ڕەجایی شاری ” کەرج

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی‌یەوە ٥۳ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی “ڕەجای‌شاری” کەرەج کە لە حەوتوی ڕابردووەوە بۆ بەندێکی نوێ گوزراوەتنەوە و پەیوەندیان لە گەڵ دنیایی دەرەوە دابڕاوە و هەر وەها لە بەندکراوانی دیکە لە بەندەکانی دیکەی ئەو زیندانە دابڕاوە ، ئەم بەندکراوانە بە تۆمەتگەلی ئەمنییەتی بە سزای زیندانی درێژ خایەن و سزای سێدارە سزا دراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەم بەندکراوانە بە شێوەیە ( شۆڕش ئاینە‌بۆکانی ، سلێمان پیرۆتی ، حەمزە دەروێشی ، ئەمین تالشی ، کامران عێراقی ، مۆسلم کوردی ، نامێق دڵدال ، قاسم ئابستە ، خەسرەو بەشارەت ، خەسرەو شەرفی پوور ، بۆرهان ئەسغەریان ، کامبیز عەباسی،سالح عادڵی، هیوا عوسمانی ، ئیسماعیل بۆکانی ، هیوا بۆکانی ، فواد بابایی ، فیروز حەمیدی ، ئەنوەر خزری ، والی حەسەن شویلان ، داود عەبدوڵاهی ،عەلی کەرمی ، فەرهاد سەلیمی ، جەمشید پیروتی ، کامران شێخە ، بەرزان نەسرۆڵازادە ، عرفان نادری‌زادە ، ڕەحمەت خۆش خواە ، شۆڕش کرێکار ،‌عەبدئەلڕەحمان سەنگانی ، عۆسان قۆدرەت ، فەرزاد حسینی ، یاسر شرفی پوور و واحد شەریف پوور ) کە لە ڕۆژی ۸ی گەلاوێژە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شار بۆ بەندی نوێ گوازراونەتەوە ، هیچ زانیاریەک لە سەریان نیە .
جێگای سەرنجە کە لە ساڵۆنی ژمارە ۱۰ی بەندیخانەی ڕەجایی شار ٤۰ کامێرا و ٦٤ میکۆفۆنی دەنگ هەڵگر دانراوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە جگە لە کۆنتڕۆڵی بەندکراوان ،مافی چاووپێکەوتنی حەوتانەیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان لێ زەوت کراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان