داخرانی پترلە 70 لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی شارۆچکەی پیشەیی بیجاڕ

داخرانی پترلە 70 لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی شارۆچکەی پیشەیی بیجاڕ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی شارۆچکەی پیشەیی بیجار دەڵێ: شارۆچکەی پیشەیی بیجاڕ خاوەنی 42 یەکەی بەرهەمهێنانی بەمۆڵەتی بەهرەوەرییە کەلەم ڕێژەیە هەنووکە 10 بۆ12 ی چالاکە وپترلە 70 لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم شارۆچکەیە داخراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە محەمەد ڕەزا مایلی زیادی کرد ؛ پترلە200 کرێکار لەیەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم شارۆچکە پیشەییە سەرقاڵی کارن بەڵام بەداخەوە بەشێک لەم یەکە بەرهەمهێنانانە بەهۆی پێویستبوونیان بە 50 ملوێن تمەن بۆدرێژەدان بەکارەکانیان تووشی تێکشکان بوون.

جێگەی باسە کە هەمووشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی شارۆچکەی پیشەین ولەحاڵەتی چالاک بوونیان کەئەویش پێویستی بە یارمەتی وئاسانکاری وخاوەنداریەتی حکوومەتە ،بەشێک زۆر لەگرفتەکانی بێکاری وهەژاری وخۆکوژی وئاژاوەی ناوکۆمەڵگاو بنەماڵەکان نامێنن ودۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی گونجاو هەڵدەکشێ بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران نایانهەوێ ئەو قەیران ونگریسییەی کەلەلایەن خودی سیستەمەوە باڵی کێشاوە بەسەر ڕۆژهەڵاتدا ببڕێتەوە چون خۆی بەدیهێنەری ئەو قەیرانە ماڵوێرانکەرەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان