ئێعدامی زیندانییەک لە “خوڕەم ئاوا”ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۱٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانێکی بەندکراو لەزیندانی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا ئێعدام کرا.
“حامید قاید ڕەحمەت” لەتوانبارانی سەربە ماددە هۆشبەرەکان کەلە ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگوێزی ژووری تاکەکەسی کرابوو ئەوڕۆ شەممە ئێعدامەکەی جێبەجێ کرا.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کەئەوڕۆ هاوکات لەزیندانی ناوەندی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بەند کراوی دیکەیش بەناوەکانی “سەعی پورهەرموزی” و ” حسێن شاهی” بەتۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان ئێعدام کران.
درێژەی شەپۆلی ئێعدامەکان بەتۆمەتگەلی چەشناوچەشن لە پەڕاوپەڕی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کەلە ڕوونووسی(لایحە) نوێی پەڕلەمان کە پێشکەشی هێزی قەزایی کردووە خوازیاری کۆتایی هێنان بەشەپۆلی ئێعدامەکانی سەربە ماددە هۆشبەرەکان بوون وکەچی هێزی قەزایی چ بایەخێک بە خواستی نوێنەرانی یاسایی خەڵک نادات وهەر ڕۆژەو لەگەڵ ئێعدامی هاوڵاتیانی سیاسی وسزای ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەڕوو دەبینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان