ئاگر تێبەردان دارستانەکانی زاگرۆس(گێڵان غەرب) بەرداوەمە

ئەمڕۆ ۱٤ گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی بۆ چەندمین کەڕەت لە دارستانەکانی زنجیرە چیایی زاگڕۆس لە دەڤەری لەوەڕگە و دارستانەکانی ( یەی-لۆ لە میلەنە و کفراوەر) شاری گێڵان غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەردرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
ئەمڕۆ ۱٤ گەلاوێژی ۱۳۹٦ دارستانەکانی گێڵان‌غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەردراوە .
شایانی باسە لە سەرتای ئەمساڵی هەتاویەوە بە دەستپێکردنی وەرزی هاوین لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دارستان و لەوڕگەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاوو ئاگریان تێبەردەدرێت و مڕفۆلۆژی کوردستان و هەروەها ئێکوسیستەمی کوردستان بە چەشنێکی چاوەڕوان نەکراو لە گۆڕاندایە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی سەرچاوەگەلی خۆجێیی سەرەڕای بەڵگەی فەراوان لە مەڕ دەست ئەنقەس بوونی ئەم ئاگر تێبەردانانە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکان ناوەندگەلی پەیوندیداری دەوڵەتی هیچ هەوڵێک نادەن و خەڵکی ئاسایی و ناوندگەلی خەڵکی سەربەخۆ بە کەرەسەگەلی ئاساییەوە ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن و جگە لە ئاگر نەخۆشیگەلی بیۆلۆژیک بۆ نموونە نەخۆشی دار بەڕوو کە زۆربەی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکدێنێت بە ڕێژەیەکی بەرچاوو و لە پانتایەکی بەرفراواندا بڵاو کراوەتەوە کە تا ئێستا ئەم جۆرە نەخۆشیگەلە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونیان نەبوە ، کە ئەم جۆرە بەڵگانە و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مەڕ ئەم پرسە پیشان دەدات کە سیاسەتێکی تایبەت سەبارەت بە سروشتی کوردستان بە مەبەستی وێرانکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چۆڵ کردنی گوندەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ڕێوە دەچێت و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم جۆرە کردەوانە پەرەی پێدەدرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان