بانگهێشتی ۴۰ کرێکاری نەیشەکەری حەوت تەپە بۆدادگای شاری شووش

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژانی ڕابردوو دادگای شاری شووش بانگهێشتی ٤۰کرێکاری کومپانیای چاندن وبەرهەمهێنانی پیشەیی نەیشەکەری حەوت تەپەی کرد بۆدادگا لەڕێی ناردنی سکاڵانامەیەکەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە وهەروەها کۆپی سکاڵانامەکە، ئەم ٤۰کرێکارەی باسیتوو ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی کاتژمێر ۸ی سەرلەبەیانی دەبێ لەدادگا ئامادە بن وناوبراوان تاوانبار کراون بەهاندانی کرێکاران بۆ ناڕەزایی دەربڕین.
هەروەها ناوی ئەوکەسانە لەلایەن بەرپرسی کاگێڕی(مدیرعامل) کومپانیاکە وبەهاریکاری پاراستنی ئەو ناوەندەوە ئامادە کراوە نێردراوە بۆ دادگا.

جێگەی باسە کە ۵ی گەلاوێژی ئەمساڵ کرێکارانی کومپانیای ناوبراو لەپاش چەندد ڕۆژ مانگرتن وهەڵوێست نواندن خوازیاری ئازادی هاکارانی دەسبەسەر کراو وگەیشتن بەمووچە وەپاش کەوتووەکانیان بوون،بەڵام هێشتێ بایەخیان بە خواستەکانیان نەداوە وبەردەوام دەیانخەنە ژێرگوشار وتۆمەتی ناڕەوا وپڕوپوچ بەمەبەستی تەسلیم وبێ ئیرادە کردنیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان