سەرەڕای هەبوونی ماتەوزە (پتانسیل)ی هەرەزۆری شاری بۆکان بۆبەرهەمهێنانی قاقەز،سەرچاوەکانی ئەم دەڤەرە خاوفرۆشی دەکرێت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “عەبدولحەمیـــــــــــــد سەرتیپی” جێگری پرۆگرام وپلان دانان وبابەتەکانی ئاوەدان کردنەوەی قایمقامیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەمەڕ نەهێشتنی گرفتەکانی بەرهەمهێنانی کانگاکانی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دانی بەوەدانا کە سەرەڕای پوتانسیەلی هەرە زۆری شاری بۆکان لەبەرهەمهینانی قاقەز، مادەی خاوی ئەم ناوچەیە وەکوو بەردی ئەهەک بەخاوی دەفرۆشرێن، لەحاڵەتێکدا گەربێتوو سەرمایەی پێویستی بۆ ئەوشارە تەرخان بگرێت، دەتوانرێ دەرفەتی گەشەی ئەم ناوچەیە لەکوردستان وهەروەها کەمکردنەوەی بێکاری وچێکردنی پیشە وکار مسۆگەر ببێت.

بەپێی وتەکانی ناوبراو لەساڵدا بڕی دوو میلیارد دۆلار قاقەز هەناردەی ناوخۆی ئێران دەکرێت.

پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی سەرچاوەی جۆراوجۆری ماددەی خاو وکانگاییە کە لەئاستی کوالیتی جیهانیدایە، بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، چوار ناوەندی بێچم گرتنی ئاسن لەشاری بۆکان بونی هەیە و ڕێژەی بەرهەمهێنان لە کانگاکانی بۆکان لەساڵدا ۶۳۰ هەزار تەنە.

جێگەی باسە کە ڕێژەی بەرهەمهێنان لەم شارەدا  زیاترە لە بڕی پێویست و بەم حاڵەشەوە هیچ چەشنە ئیمکانییەت وئاسانکارییەک بۆ گەشە و بەهرەمەندبوون لەم شارەدا جێبەجێ نەکراوە وپتر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبرێتە دەرەوە.

سەرەڕای نرخی ۲۲لەسەدی بێکاری لەم شارە، تەنانەت لە کانگاکانی ئەم شارە ڕێگری لەهەبوونی هێزە خۆجێییەکان دەکرێ وبەجێی کەڵک وەرگرتن لەخەڵکی ناوچەکە، پتر لەهێزی ناخۆجێی لەم کانگانەدا کەڵک وەردەگیرێ.

جێگەی باسە کە ستاندارد نەبوونی ئەم کانگایانەیش دەبێتە هۆی خەسار گەیاندن بە ڕێگەوبان و زەوییە کشتووکاڵییەکان وهەروەها هەڕەشەیەکە لە ئەمنییەتی گیانی دانیشتوانی ئەم گووندانە.

بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی زۆری ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەچەشنێکە بەشێک لەم خۆکوژیانە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری نەبوونی دەرفەتە کارییەکان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان