بەردەوامی سوتانی دارستان ولەوەڕگەکانی”گێڵانغەرب” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەناوچوونی ژینگە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاگر لەدارستان و بەرزاییە سەرکێشەکانی “گێڵانغەرب” سەرلەنوێ دایساوەتەوە وخەسارێکی گرانی لەژینگەی ئەوناوچەیە داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەبەهۆی بەردەوامی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەدوو ڕۆژی ڕابردوو نێزیک بە۱۵۰ هێکتار لەدارستان ولەوەڕگەکانی ئەم شارە لەبەرزاییە سەرکێشەکان لەئاگردا سوتاوە.

جێگەی باسە کەئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی ئەم شارە لەماوەی بەرێوە دەستی پێکردووە ونێزیک بە هێکتار ونیوێک لە لەوەڕگە ودارستانەکانی دەورووبەری شاری”سرمت” و ناوچەی”ملەنی”لە گەورەدێی حەیدەرییەی گرتۆتەوە.

جێگەی تێڕامانە کەئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانە لەناوچە جیاجیاکان ونەبوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن دامەزراوە وبەرپرسانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران،بووە بەهۆی کاولبوونی بەربڵاوی ژینگەی مرۆیی وگیانلەبەران بووە وئامارەکان دەرخەری بەربڵاوی ئەم کێشەی ژینگەییە بووە کەبۆنموونە دەتوانی ئاماژە بە سوتانی نێزیک بە۳هێکتار لەلەوەڕگەکانی شاری “پاوە” و۱۰۰۰ هێکتار لەلەوڕگە ودارستانەکانی ناوچەی “کۆساڵان” لەدەورووبەری شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەی.

ساڵی ڕابردوویش تەنیا لە۲۸جار ئاگرکەوتنەوە ۵۰۰ هێکتار لەلەوەڕگە ودارستانەکانی گێڵانغەرب لەناوچوو وبەکوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان پترلە۳۰میلیارد قەران خەساری لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان