مەترسی لەسێدارەدانی ۲ گیراو لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ هەینی ۱۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی ۲ زیندانی بە مەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گوێزرانەوە.

“حوسێن شــــــــــاهی”
“سەعیــــــــد پوور هورمــــوزی”
ئەو ۲کەسەن کە پێشتر بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنــــــــرابوو. بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا سزای ناوبراوان جێبەجێ بکرێت.

شایانی باسە کە پێشتر نوێنەرانی پەڕڵەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵاڵەیەکی یاساییدا داوایان کردبوو کە بەمەبەستی کەمکردنەوەی سزای سێدارە بۆ تاوانەکانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، دەزگای دادوەری خۆی لە ئێعدامکردنی زیاتر لە ۵۰۰۰ کەسی سزادراو بە سێدارە، خۆی ببوێرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان