لێبوردەی نێونەتەوەیی لەگرانتربوونی سەرکوتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەڕاپۆڕتی لێبوردەی نێو نەتەوەیی ئەوڕۆ چوارشەممە ۲ی ئووتی ساڵی۲۰۱۷ کەئەوڕۆ بڵاوی کردەوە،باس لەگەشەی ڕۆژلەدوای ڕۆژی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەسەردەمی سەرۆک کۆماری ڕۆحانی کردووە وهەروەها هێزی قەزایی ودام ودەزگا سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی۲۰۱۳ی زایینی بەم لاوە سەرکوتی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەئێرانیان زێدەتر کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەوڵەتی ڕۆحانی لەم چوارساڵەی ڕابردوو هەواڵێکی کاریگەری بۆ ڕاگرتنی سەرکوتی چالاکانی مەدەنی لەلایەن دەزگا ئەمنی وقەزاییەکان بەئەنجام نەگەیاندووە وهیوا بۆچاکترکردنی ئەم دۆخە لەچوار ساڵی داهاتووی دەوڵەتی ڕۆحانی دوورە لەڕاستی وبەردەوام ڕاپۆڕتەکانی پێوەندی دار لەگەڵ مافی مرۆڤیان بەرپەرچ داوەتەوە وبانگەشەی کردووە کەهیچ کەس بەۆی ئازادی ڕادەربڕین وگردبوونەوە دەسبەسەر ناکرێت.

لەڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کەسیستەمی قەزایی لەچوارساڵی پێشەوە تابەئێستە ،هەڵوێستگر وبەرگریکارانی مافی مرۆڤی بەتۆمەتگەلی هەوڵ دان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ومحاربە مەحکووم کردووە ویان ئەم چەشنە چالاکیانەیان وەکوو جینایەت نرخاندووە.

هەروەها لەڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکانی مەدەنی ومافی مرۆیی بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپارتە سیاسییەکان مەحکووم کردووە کەزۆرینەیان ڕووبەڕووی حوکمی گرانی زیندانی تاهەتایی یان ئێعدام بوونەتەوە.

بەووتەی دیتێرکرگ کارناسی پرسەکانی ئێرانی ڕێخراوی نێونەتەوەیی لەئاڵمان،قوربانییە سەرەکییەکانی ئەم سەرکوتە پارێزەرانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ،یەکینەکان،کەمینە ئایینییەکان وچالاکانی مافی ژن بوون.بۆدان پێدانان لەدەسبەسەرکراوان ئەیانخەنە ژێرئەشکەنجە وئاکاری نەشیاوەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان