کوشت و بڕی شەنگال سڕینەوەی ناسانامە و هەبونی نەتەوەی کوردە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ ڕێز بۆ گیانبەختکراوان و ئازارچێشتوانی کارەساتی شەنگاڵ ، خوازیارە هەمووان بە بەربڵاوی و گەورەیی ئەو کارساتە گرینگی بدەن و بەهەموان تێبکۆشین برینی ئەم تراژدییە لەسەر بەجێماوان بڕەوەێنین .
بەپێی بەڵگەی مێژویی ، دەڤەری شەنگاڵ لە کوردستاندا زۆر جاران کراوەتە ئامانج و هێرش و دانیشتووانی کوژڕاون .
لە ساڵی ۱٥۱٦ زاینی لە لایەن خەلافەتی عوسمانییەوە دەستبسەر شەنگالدا دەگیردرێت و چەندین هێرش دەکرێتە سەر ئەم ناوچە و لەدرێژەی ئەو هێرشانەدا ساڵی ۲۰۱٤ ئەو شارە دیسانەکە دەکرێتە ئامانجی هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش).
هێرش و پەلامارێک کە ئامانجی جینوساید و فەرمانێکی تر بۆ سەر دانیشتووانی شەنگاڵ بوو .
لە دوای هێرشی داعش بۆ شەنگاڵ ، هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە ناچار دەبن زێد و وڵاتی خۆیان بەجێبێڵن و ئاوارە ببن .
هێزی تروریستی داعش لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و بێئەرخایانی هێزە ئەمنییەتیەکان کەڵک وەردەگرن و زورێک لە گوندەکانی شەنگاڵ دەگرن و خەڵکەکەشی دەکوژن .
هەزاران ژنی ئیزەدییان ڕفاند و دەستدێژییان کردە سەریان .
زیاتر لە ۳٥۰۰ ژن وکچی ئیزەدی وەک کویلەی جنسی بە پارەدارانی وڵاتانی عەرەبی فرۆشران .
هەرچەن داعش شەنگاڵ وئیزەدییەکانی کردە ئامانج و ویستی جارێکی تر جینوسایدی ئەوگەلە بکات و لە کوردستانی داببڕێت ، بەڵام دانیشتووانی شەنگاڵ پێکڕا هەستان بە یارمەتی براکوردەکانیان بەرەنگاربوونەو و بەرگرییان لە ناسنامەو کەرامەتی خۆیان کرد و لە هیچ دۆخێکدا لەسەر ئەو ڕەوایە پاشەکشێیان نەکرد و لە وڵات و مێژوی خۆیان بەرگرییان کرد .
کوشتوبڕی شەنگاڵ زۆرتر هێمای دەستدرێژی و توندو تیژییە کە لە سەر خاکی کوردستان کراوە و تێڕوانینکی دژەمرۆیییە کە لە سەر بنچینەی هزړی فاشیستی کۆمەڵگاکان دەتوێنێتەوە بە ئامانجی پەرپێدانی پانتایی دەسەڵات ئامادەن خەڵکان جودابیر بکوژن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ ڕێز و بەرزنرخاندنی بەرگریەکانی شەنگاڵ و کوبانی و ڕێز و بۆ گیانبختکراوانی حەماسەی شەنگاڵ ، خوازیارە کۆمەڵگای کوردستان تێبکۆشن دەرد و کەسەری شەنگال لە سەردڵی ئیزدییەکان کەم بکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان