دەسبەسەری ۲۱۳ کورد لە باکووری کوردستان لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەحەوتووی کۆتایی مانگی جولای ساڵی۲۰۱۷ی زایینی،حکوومەتی تورکیا وپارتی دەسەڵاتداری ئەو ووڵاتە بەسەرۆکایەتی ئەردوغان لەڕەوتی سەرکوتکارییەکانی ئەم دوایانەی خۆی لەباکووری کوردستان پترلە۲۱۳کەس لەلایەن هێزە چەکدار وئەمنییەکانەوە دەسبەسەر وڕاپێچی زیندان کران.

بەگوێرەی هەواڵنێری ڕۆیتێرز لەماوەی حەوتووی ڕابردوو۱۰۹۸ کەس لەووڵاتی تورکیا دەسبەسەر کراون کەلەنێوان ئەم دەسبەسەر کراوانە۲۱۳ کەس بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک) زیندانی کراون
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بە سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر بە دژوازانی خۆی کەپاش کودێتای نائاکامی ساڵی ڕابردوو لەتورکیا گەیشتە ئەوپەڕی خۆی وپاش تێپەڕینی ساڵێک لەم ڕووداوە پترلە۵۰هەزارکەس دەسبەسەر وپترلە۱۵۰هەزارکەسیش تائێستە لەئیدارە حکوومی ودام ودازگاکانی وەدەرنراون.

جێگەی باسە کەحکوومەتی تورکیا بەسیاسەتی دژە مرۆیی خۆی نوێنەران وسەرۆک شارەوانییەکانی هەڵبژێردراوی کوردی لەماوەی ئەم یەک ساڵی ڕابردووە لەسەرکار دەرکردووە وزیندانی کردوون وبەکرداری باکووری کوردستانی کردووە بەناوچەیەکی ئاڵۆز وکوشتوبڕ وبەهەوڵی توندوتیژانە وکوشتاری بەکۆمەڵ دەخوازێ سیاسەتەکانی خۆی بسەپێنێ بەسەر خەڵکی کورددا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان