ئەگەری بڕینی ئەندامێکی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی کەمتەرخەمی پێڕاگەیشتنی پزیشکی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،پێکدادانی ماشێنی هەڵگری کۆڵبەران ۵برینداری لێکەوتەوە  کەیەکێک لەم کۆڵبەرانە مەترسی لەدەستدانی پێی  لەئارادایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە “شێرکۆ عەبدوڵاهی ” ۲۵ساڵ تەمە ن و کوڕی عایشە وسیامەند لەناوچەی کوێستانی “بێوران” لەگەڵ چەند کۆڵبەری دیکە تووشی پێکدادان دەبێ و تا گەیشتنی یارمەتی خەڵک بەهۆی کوێستانی بوونی ناوچەکە، چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.

لەنەخۆشخانەی مەهابادبەجێی ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی پێشکەوتووتر ۹ڕۆژ ماتڵی دەکەن وئەم دواکەوتنە وبایەخ پێنەدانه بە دەماری سەرەکی پێی ئەم گەنجە،لەکۆتاییدا لەگەڵ پێشنیاری بڕینی پێی ناوبراو لەلایەن نەخۆشخانەی ورمێوە لەبەرانبەر ۱۵ملوێن تمەن ڕووبەڕوو دەبنەوە وئەمە لەحاڵێکدایە کە لەسەر داوای کەسانی دەوروبەر بڕیار دراوە دەماری نوێی بۆ دابنرێت بەڵام زۆر بە هێوری ودواکەوتن وشانسی کەمی سەرکەوتووبوونی ئەم بڕیارە بەهۆی لەناوچوون ومردنی (بافت)ەکانی پێی.

جێی داخ وتێڕامانە کەسیستەمی دەرمانی پزیشکی نادادوەرانە و دوورلە دەسپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە وئەویش گرێدراوە بەتوێژی کۆمەڵایەتی وسامانی کەسەکان وکەسانی خاوەن پارە دەستیان بەدەوا ودەرمانی شیاو ڕادەگات وهەژارەکانیش لەگەڵ لەدەستدان وبڕینی ئەندامی لەش وبەهرەمەندی کەمتر لەدەرمان وپزیشک.

پێویستی بەسیستەمی تەندرووستی دەرمانی لە بنچینەیی ترین پێداویستییەکانی مرۆییە ودەبێ بەشێوەی یەکسان دابەش بکرێت وکەمتەرخەمی وهەڵەی پزیشکی لەڕووداوە قەرەبووهەڵنەگرەکانە وکاتی گەیشتنی نەخۆشان بۆناوەندی دەرمانی پێشکەوتوو، گرنگ وحاشاهەڵنەگرە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان