خراپتربوونی دۆخی گۆلی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،دۆخی ئاوی گۆلی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە مانگى پووشبەڕی ساڵی ڕابردوو ۳۲لەسەد نیگەتیڤە وئەمە پیشاندەری دۆخی نەگونجاوی ئەم گۆلەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە وبەکوتەی جێگری وەزیری ئاو وئاوەڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژەی ئاوی گۆلی ورمێ لەساڵی پار۲.٧۳میلارد مەتری سێ جا بوو وهەنووکە دابەزیووە بۆ۲.۳۳ .
لەڕاپۆرتێکی دیکە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەیێدا بڵاوی کردۆتەوە،چالاکانی ژینگە وخەڵکی خۆجێی لەناڕەزایی دەربڕینێکی مەدەنیانەدا دڵگرانی خۆیان لەمەڕ خراپتر بوونی گۆلەکە بەپشتیوانی زنجیرەی مرۆیی ڕێکخستبوو کەلەگەڵ توندوتیژی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕوو بوونەوە.

جێگەی باسە کە،گۆلی ورمێ گەورەترین گلی ئاوی سوێری جیهانە. ئاوی ئەم گۆلە یەکجار زۆر سوێرە وپتر ئاوەکەی خۆی لەڕووبارەکانی”زەڕینە،سیمینە،تەڵخە،گادر،باراندۆز ،شهرچای،نازلوو وزۆلا وەردەگرێ.یەکێک لەهۆکارەکانی خراپتربوونی ئەم گۆلە،لێدانی بەنداوگەلی گەورە لەسەر ئەم ڕووبارانە وگواستنەوەی ئاوەکانیانە بۆشارە ناوەندییەکانی ئێران وهەروەها سازکردنی گەورەڕێی ناستاندارد وناکارناسانە لەسەرگۆلەکەیە ولەماوەی ۱۰ساڵدا پتر لە۷۵لەسەدی ئاوەکەی لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان