دژایەتی نەتەوی دژ بە گەلی کورد لە باژێری نەغەدە

بە گوێرە هەواڵەکانی بڵاوکراوە لە لەرۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک خەڵکی نەناسراو هێرشیان  کردۆتە  سەر گۆرستانی کوردەکان و بۆ بێرێزی و نانەوەی ئاژاوە دژ بە گەلی کورد  بێرێزیی بە گۆڕەکان دەکەن و ، کێلەکانی ئەو گۆرانەدەشکێنن.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان:به‌پێی ڕاپۆرتی رۆژهەڵات تایمز” لە هەواڵێک لەمبارەوە ئاماژە دەکات کە لە چەند رۆژی رابردوودا کەس یان کەسانێکی نەناسراو بە کەڵکوەرگرتن لە تاریکیی شەو هێرشیان کردووەتە سەر گۆرستانی کوردەکانی شاری نەغەدە کە دەکەوێتە سەر رێگای پیرانشارو وێڕای بێڕێزیکردن بە گۆرستانەکە، کێلەکانیشیان شکاندووەو ئەم کردەوەیە بووەتە هۆی بێزاری‌و ناڕەزایەتیی خەڵکی شارەکەو وێنەکانی ئەم رووداوە لەناو خەڵکی شارەکەدا بڵاو بوونەتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر رووداوێکی لەم چەشنەش لە شاری شنۆش روویدا کە کاربەدەستانی شارەکە بۆ خۆدزینەوە لە ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی راستەقینەی رووداوەکە، ئەم کردەوەیان خستە پاڵ حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردی نەیاری کۆماری ئیسلامی‌و هۆکارەکەشیان بۆ نانەوەی ئاژاوە لەناو دانیشتووانی ناوچەکە کە پێکهاتوون لە دوو نەتەوەی کوردو ئازەری گێڕایەوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو شارە لە هاوڵاتیانی کورد پێک دێت و لە پەنایی ئەوە گەلی ئازەریش لەم شارە دەژین ، بەڵام دەسەڵاتی ئێران بۆ زەبر و گوشار بۆ سەر گەلی کورد، دەسەڵاتی رەهایی داوەته کۆمەڵێک خەڵک و بۆ لەبار بردنی هاوەنگی و یەکریزی خەڵک، بە نانەوەی ئاژاوە هەوڵ دەدات پلانەکانی خۆیی بەرەو پێش بەرێت و دەسەڵاتی خۆیی زیاتر بکات. هەر ئەوەش دەرفەت دەبەخشێتە کۆمەڵێک خەڵکی سەر بە گروپە رادیکاڵ و ناسیۆنالیستی ئازەریەکان کە بۆ دژایەتی گەلی کورد و پێکەوە ژیان، کاری دژی ئاسایشی خەڵک و تێکدەرانە بکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ماوەیێک لەمەوبەر بێرێزی نەتەوی دژ بە یەکێک لە یاریزانە کوردەکانی  تیمی وەرزشی واڵیباڵی ورمێ کرا و کۆمەڵێک گەنجی ناسیۆنالیست شوعاری فاشیستی و دژی گەلی کوردیان بەرز کردەوە و بێرێزیان بەو یاریزانە کوردە کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
13.03.2016