بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک لەناوچەی دێلوڕان برینداربوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی ڕابردوو ۷ی جۆزەردانی۱۳۹۶ی هەتاوی دەورووبەری کاتژمێر۱۱ی پێش نیوەڕۆ لەگوندی “ئەبووغەریب”ی ناوچەی دەشتی عەباس سەربەشاری دێلوڕان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆفێرێکی بێڵی میکانیکی بەناوی “ڕەحمان بازیار”کەسەرقاڵی کاربووە ،بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانکی بەجێماو لەشەڕی ۸ساڵەی ئێران ـ عێراق لەژێر تایەی ئەم بێڵە میکانیکییەدا دەتەقێتەوە وشۆفیرەکە تووشی زەبری شەپۆلی تەقینەوەکە دەبێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە،پاش ڕووداوەکە ناوبراو دەگوازنەوە بۆنەخۆشخانەی دێزفوول وهەنووکە لەحاڵەتی چارەسەریدایە وبێڵ میکانیکییەکەیش بەگرانی خەساری پێ گەیشتووە.

جێگەی باسە کەبەهۆی شەڕی ۸ساڵەی ئێران ـ عێراق، ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەملوێنان مینیان تێدا چاندووە وتابەئێستە پاش تێپەڕینی ۳۰ساڵ لەم شەڕە ماڵوێرانکەرە ،بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانووی هەبوونی هێزەکوردییەکان ،لەخاوێن کردنەوەی ئەو مینانە خۆیان بواردووە وهەر ڕۆژ شایەتی تەقینەوەی مین وقوربانی بوونی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتین.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان