مەترسی لە سێدارەدانی کۆمەڵێک زیندانی لە ورمێ هەیە

مەترسی لە سێدارەدانی کۆمەڵێک زیندانی لە ورمێ هەیە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ پێنج شەممە ٤ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،۳ زیندانی بە ئێعدام حوکم دراون و بەمەبەستی لە سێدارەدانیان، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گۆزراونەتەوە.

“عوسمان حەسەنی خەڵکی سەردەشت”،
“ڕەمەزان بەختیاری خەڵکی ورمێ” و “سەلاح شەفیعی خەڵکی ورمێ” ئەو ۳ زیندانییەن کە پێشتر بە تاوانی ڕاگرتن و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، حوکمی ئێعدامیان پەسەند کرابوو.
بەپێی ئەوەی بنەماڵەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، پێدەچێت لە بەرەبەیانی سبەی هەینی، حوکمەکانیان جێبەجێ بکردرێت.
شایانی باسه کە ئێران پلەی یەکەمی لەسێدارەدانی لەسەر ئاستی هەموو جیهان هەیە و سەپاندن و پێکهێنانی ئەو حوکمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی تووندی ناوەندە مافی مرۆڤییە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان