مانگرتن لە خواردنی زیندانی کورد قاسم ئابستە لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرج

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەید قاسم ئابستە زیندانی کورد لە بەندی ۲۱لە بەشی ۷ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری لە ۷ڕۆژی پێشەوە مانی لە خورادن گرتوە و دژ بە چارەسەری نەکردنی پزیشکی و نەخۆشیگەلی جەستەیی خۆی ،  بەو شێوەیە ناڕەزیی دەربڕیوە و تا ئێستاش لە مانگرتندایە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە قاسم ئابستە ماوەێیک پێش لە گەڵویەوە(قووڕگ) لوێیک (غودە ) سەری هەڵداوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت و هەناسە کێشانی لە دژوار کردوە .کە بە پێی لێکۆڵینەوەی پزیشکانی ناو بەندیخانە پێویستی بە چارەسەری لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان هەیە و سەرەڕای بڕیاری پزشکان ئەو زیندانیە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە ڕەوانە ناکرێت کە بەرپرسانی بەندیخانە هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئیزن نەدانی دادوەری چاودێر لە سەر بەندیخانە و دادستان کە ئەمە لە حاڵێکدایە ڕۆژبەڕۆژ دۆخی تەندرستی ناوبراو خراپتر دەبێت .

قاسم ئابستە لە ڕێبەندانی ۱۳۸۸ دەستبەسەر و پاش ۸مانگ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە لایەن گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوانەی بەندیخانەی ئەوین کرا کە لەو بەندیخانەیەدا ٦ مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕایانگرت و سەرئەنجاملە ڕێکەوتی ۲٥ خاکەلێوەی ۹۱ بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرایەوە و لە جۆزەردان ساڵی ۱۳۹٥ بە تۆمەتی مۆحاربە لە ڕێگای هەواداری بۆ گرووپگەلی سەلەفی بە سێدارە سزا درا ، کە ناوبراو ئەو تۆمەتانەی بە بێ‌بنەما زانیوە و رەدی کردونەتەوە .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان