خۆکوژی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە دەسێنێت

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کوڕە گەنجێکی ۲۲ ساڵانی کورد ، لە گوندی قەڵاڕوتەڵەی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج‌شەممە ٦ی ڕەشەممە بە پەتی سێدارە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .

دەکوترێت ؛هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە کێشەی ناوخێزان بوە .

جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵانی ڕابردودا ڕێژەی خۆکوژیەکان بە تایبەت لە چینی ژنان و لاواندا بە ڕادەیەکی بەر چاوو ڕووی لە هەڵکشان بوە و ئەم دیاردە مەترسیدارە پەرۆشی کۆمەڵگای لێکەوتوەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە نەوەی نوێ کە بەرهەمی سیستەمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە زۆرترین قوربانیانی ئەم دیاردەیەن و تا ئێستا ئەم دیاردەیە لە لایەن بەرپرسان و ناوەندگەلی پەیوەندیداری دەزگای دەسەڵاتەوە دەشاریەتەوە و چەواشە دەکرێت و هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری و دۆزینەوەی هۆکارگەلی سەرەکی ئەم دیاردەیە نادرێت .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان