رێکخراوی لێبردوی نێونەتەوەیی : بەردەوامی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا

رێکخراوی لێبردوی نێونەتەوەیی : بەردەوامی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رلکخراوی لێبردویی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژە بە دۆخی گروپگەلی نەتەوەی، ئایینی و مەزەبەی لە پانتای جۆغرافیایی ئێراندا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە زۆربەی ئەم گروپگەلە ڕووبەڕووی هەڵاوردویی یاسایی لە ئاستێکی بەرزدا بوونەتەوە.

ئەم سازمانە مافی مرۆییە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕادەگەیەنێت کە کوردەکان، عەربەکان ،بەلوچەکان و تۆرکەمانەکان ڕووبەڕووی دژایەتی بەرفراوان و سیستەماتیزەی مافەکانیان لە لایەن سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوونەتەوە و ڕووبەڕووی بەربەستگەل و کێشەگەلێکی زۆر بوونەتەوە.
سەربەخۆی نەبوونی دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڕیار دەرکردندا ، خاڵێکی دیکەیە کە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەم سازمانەدا ئاماژەی پێدراوە، دادگای کردنی تۆمەتباران لە دادگاگەلی شۆرش و دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینی لە هۆکارگەلی سەرەکی و بەرچاووی پێشیلکاری مافی مرۆڤ ناو دەبات.

بڕیاری سزای سێدارە بۆ منداڵانی ژێر ۱۸ ساڵ و بڕیاری سەنگەسار خاڵگەلێکی دیکەن کە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ، لە ئێستادا لانیکەم ۱٥ بەندکراو ڕووبەڕووی سزای سێدارەن کە لە کاتی تۆمەتبارکردندا، تەمەنیان ژێر ۱۸ساڵ بوە.

ڕاپۆرتی ساڵانە لێبردوی نێونەتەوەیی لە کۆماری ئیسلامی ئێران داوا دەکات کە کۆتایی بە بڕیارگەلێک وەک بڕینەوەی دەست، کوێرکردنی چاوو و فەلاقە بێنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان