خەتەنەی کچان لە گوندەکانی هەورامان،کامیاران، ڕوانسەر و پاوە بەردەوامە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بە پێی لێکۆڵینەوە لە لایەن “کامیل ئەحمەدی” بسپۆڕی بواری کۆمەڵناس بەشی مرۆڤناسی و بەرپرسی ئامادکاری ڕاپۆرتێکە کە نیزیکی دە ساڵی خایاندوە و ۳۰۰۰کەس لێکۆڵینەوەیان لە سەر کراوە لە سێ پارێزگای ڕۆژاوای ئێراندا کە هندێک ناوچەی هورامانیش لەم چوارچێوەیەدا جێگایان گرتوە و هەروەها بەشگەلێک لە گوندکانی کامیاران ، ڕوانسر و پاوە لە پارێزگای کرماشاندا ،بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا تراژدیایی خەتەنەی کچان و ژنان بەردەوامە ،ئەگرچی ڕێژەی ئەم دیاردەیە دابزیوە.
خەتەنەی کچان و ژنان لە ئێراندا ، بە چەشنی یەکێک لە ئازار و ئەشکەنجەکانی دژی ژنان لە ماڵندا پێناسە دەکرێت بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ بایەخێک بەم دیاردەیە نەداوە ، بە پێچەوانە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ کاریگەری کەلتوری، کۆمەڵایەتی و دەرونی ئەم دیاردەیە بێهەڵوێستن .

به پێی خاڵی۱۹،۲۰‌ی یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، خەتەنەی کچان و ژنان ، کە لە چەشنی ئازار و ئەشکەنجە دژی ژنان بەئەژمار دێت و پێشێل‌کردنی ڕاشکاوانەی مافی مرۆڤە لە هەمبەر ژنان . بە تاوان نەناسینی و دیاری نەکردنی هیچ جۆرە سزایەک بۆ تاوانباران، سەلمێنەری ئەم ڕاستییە.

لە جاڕنامەی سازمانی جیهانی (بێهداشت) تەندروستیدا (WHO) ئاماژە کراوە کە لە ئێستادا ۱۳۰تا۱٦۰ ملیون کچ و ژن لە ویشکاییەکانی ئاسیا و ئیفریقیادا خەتەنە کراون ؛ و بە پێی بەڵگەگەلی ئەم سازمانە لە هەر چرکەیەکدا یەک کەس و ڕۆژانە ٦۰۰۰کچ و ژن دەبن بە قوربانی دیاردەی ((خەتەنە)).

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان